کۆڵانی باراناوی دایه‌ئامین
20:40 - 22 پووشپەڕ 2713
Unknown Author
ئه‌فراسیاب گرامی
تێبینی: کەس باوەڕ نەکا بە چیرۆکێکی وەها، قەتیش بێباوەڕ نەبن کە لەوانەیە رووی دابێت.
ئێواره پاییزێ کۆڵان ئه‌کا به‌هه‌ورو هه‌ڵایه‌کی بێ ئامان، تاوه‌وه‌شتێکی هه‌راسان له‌گه‌ڵ خۆی دێنێ. شریخه‌له‌ئاسمانگه‌وه‌دێت و به‌خوڕ ئه‌بارێ. کۆڵان خه‌ریکه‌ئاو ده‌یبات. لافاوی تازه‌پێ گرتووی کۆڵان شه‌ق له‌هه‌رچی ته‌پ و تۆز و دڵقه‌شڕه‌ی ئه‌و ناوه‌بوو ئه‌دا و کۆڵان ئه‌شۆرێته‌وه. هه‌ور ده‌ستێکی به‌یه‌خه‌ی کۆڵانه‌وه‌یه‌و ده‌ستێکیشی به‌شریخه‌ی ترسناکه‌وه. حه‌مه‌ساڵه‌هه‌راسان ئه‌بێ، ته‌قله‌و جامانه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌ئه‌که‌وێ و به‌گۆچانه‌که‌یه‌وه‌پێ هه‌ڵده‌گرێ و شه‌له‌شه‌ل خۆی ئه‌کا به‌ماڵێکا ده‌رگای به‌سه‌ره‌وه‌نیه‌و چه‌ند پله‌ی نزم ئه‌خوات. خاتوو ئافتاو دڵقێک سه‌وزی و که‌ره‌وزی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و له‌چکه‌ی به‌ده‌مییه‌وه‌ده‌گرێ و گه‌ڵه‌گه‌ڵ خۆی ده‌کا به‌ماڵێکی نزمدا. کاڵێ کراسێکی سه‌وزی گوڵ گوڵی ره‌شی له‌به‌رایه .. خۆی کێشاوه‌ته‌وه‌بۆ ژێر که‌ڵکی حه‌ساری حه‌وشه‌که‌یان، کراسه‌که‌ی کۆ کردوه‌ته‌وه‌به‌ناو ده‌رپێکه‌یا و باران ئه‌دا له‌پووزی و قاچ و قولی ته‌ڕ ئه‌کا. خوله‌چه‌ناکه‌ش جگه‌ره‌یه‌کی نیوه‌سووتاوی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و کۆتێکی بارانی له‌به‌رایه‌و تازه‌له‌ماسی گرتن گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له‌دووره‌وه‌فڵقه‌فلقێ چه‌کمه‌کانی پێی دێت، جووتێ ماسی به‌ده‌سه‌وه‌گرتوه، باران باش خوساندویه‌تی و وه‌ک جله‌سه‌گی لێ هاتوه.
هه‌رکات باران ئه‌بارێ چه‌ناکه‌ی ته‌شتێ ئاو ئه‌گرێت و ئه‌ڵێی گۆله‌ته‌ماکۆیه. که‌ریمی ئامۆزام له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌یه‌کی سه‌وزا دانیشتوه‌و میشه‌میش چایی ئه‌خواته‌وه‌و وه‌ک حه‌ره‌س ئاگای له‌هه‌موو جموجوڵه‌کانی کۆڵانه. چه‌ند مناڵی لاسار له‌حه‌یبه‌ت ته‌ر بوون پرژ و بڵاوه‌ده‌که‌ن و هه‌ر یه‌که‌و تێی ده‌قێنێ به‌ره‌و ماڵه‌وه. ئامۆزاژنه‌زه‌ینه‌که‌خه‌ریک برنج پاککردنه‌وه‌یەو گه‌ڵی بڵاوه‌کردوه‌که‌وتبووه‌نزگه‌ره‌کردن.
بێ قه‌زابێ هه‌موو شتێ ئه‌خوا!، باوکم ئه‌یوت په‌لاماری گووش ئه‌دا پێی وایه‌پڵاوه! که‌ره‌که‌وه‌ی سمایلی ناڵبه‌نی دراوسێمان له‌ژێر دارتووه‌که‌یا به‌سراوه‌ته‌وه‌و تووره‌که‌یه‌ک ئاڵفیان کردوه‌به‌سه‌ریاو چادرێکی بۆری ئاواره‌ییه‌که‌یان داوه‌به‌سه‌ر پشتا.. کلکی له‌جوڵه‌که‌وتوه، جار ناجارێ گوێیه‌کی ئه‌له‌قاند و له‌ژێره‌وه‌ریچه‌ئه‌کات.
سمایل ئه‌یوت \"ئه‌و گوێ له‌قاندنه‌یانی ئه‌نه‌هوو ماوم\". هه‌رچی مریشک و که‌ڵه‌شێری ناو کۆڵانه‌هه‌ر یه‌که‌و خۆی ئه‌کا به‌سووچێکا و کولێنی خۆیان لێ ون بوه.
ئه‌حه‌مشکه‌له‌دووره‌وه‌دیار بوو، برۆی ئه‌تگوت دڕکه‌گۆیژه، باوه‌شێ پرته‌قاڵی پیا هه‌ڵخه‌هه‌مووی به‌برۆیه‌وه‌شۆڕ ئه‌بێته‌وه...خۆی مڵاس دابوو یه‌کێ له‌مریشکه‌کان بدزێ و بڕوات بۆ ئه‌و هه‌رده‌و بی برژێنێ. چه‌ند جار مریشکی ئاوا دزیبوو، دایه‌ئامین له‌کاتێکا پێی زانیبوو سه‌ری کردبوو به‌کولێنی ماڵ خاتوو ئافتاوا. گۆچانه‌که‌ی گیراندبوه‌پشتوێنه‌که‌ی وازی نه‌هێنابوو، تا تێوه‌ژه‌ندبوو و له‌حه‌یبه‌تا هه‌ستابوویه‌وه.
دایه‌ئامین گوتبووی ئه‌وه‌چیه‌که‌ی کوڵه‌وه‌یخڕ؟ ئه‌حمه‌و هیچ خۆی تێک نه‌دابوو، \"دایه‌ئامین وه‌ڵا پشیله‌یه‌ک خۆی کرد به‌م کولێنا، ده‌ری ده‌هێنم\". دایه‌ئامین سه‌ره‌سوخمه‌یه‌کی لێ دابوو، گوتبووی پشیله‌ی گه‌ڕه‌ک بۆ مریشکه‌کان ئازایه‌و بۆ مشکه‌کان ماڵه‌وه‌نووزه‌ی نایه‌ت. وه‌شته‌باران وه‌ک ره‌شماری خۆی ئه‌کێشێته‌وه‌و خۆش ناکاته‌وه. خه‌لیفه‌ره‌زا بان گردێنی ئه‌دا و ئومێده‌فیسقه‌ی کوڕیشی له‌به‌ره‌وه‌کای پیا ئه‌کرد، سه‌ربانه‌که‌یان میترێ خۆڵی به‌سه‌ره‌وه‌بوو. ساڵی سێ جار گڵه‌بانینان ئه‌کرد. خه‌لیفه‌په‌له‌ی بوو، میز زۆری بۆ هێنابوو، ئه‌یانگوت ده‌ڵه‌میز بووه‌و شه‌وان میز ئه‌کا به‌خۆیا، به‌یانیان ده‌مانبینی دۆشه‌که‌و سه‌رجله‌که‌ی خه‌لیفه‌یان به‌سه‌ر بانه‌که‌دا هه‌ڵئه‌خست تا وشک بێته‌وه. خاتوو وه‌سما لە رووی هەڵنەدەهات بڵێ خەلیفە میز بە خۆ‌یا ئەکات، رۆژێ پرسیبووی له‌دایه‌ئامین، گوتبووی ئومێده‌ده‌ڵه‌میز بووه، چی باشه‌بۆی؟ دایه‌ئامین گوتبووی جه‌رگ و سپڵی بۆ برژێنه‌با بیخوا باش ئه‌بێ. خه‌لیفه‌ناوسکی هه‌ڵئه‌گوشی و زوو زوو ده‌یگوت ده‌ی کورم ئاده‌ی، کای پیاکه‌ده‌ی.. خه‌ریک بوو ناڵه‌ی ئه‌کرد.. ئه‌ژنۆی ده‌نا به‌بانگردێنه‌که‌وه‌و ئومێدیش له‌دڵه‌وه‌پێ ئه‌که‌نی. جارێ گێڕابوویه‌وه‌بۆمان باوکی میز ئه‌کا به‌خۆیا، ئومێدیش ئه‌وه‌نده شه‌قازله‌و مشته‌کۆڵی به‌ده‌ست خه‌لیفه‌وه‌خواردبوو، سه‌ری ده‌تگوت کۆته‌ره‌یه. جارێ مشته‌کۆڵێکی دابوو له‌ئومێد له‌که‌ڵکه‌که‌وه‌خستبوویه‌خواره‌وه. ماڵی خه‌لیفه له‌گه‌ڵ تاوه‌بارانێکا ماڵیان ئه‌بوه‌بێژنگ، هه‌رچی کاسه‌و که‌وچکیان هه‌بوو ئه‌دایه‌ژێر باران، که‌وه‌ی برام چه‌ند جار گێراویه‌ته‌وه، ئه‌یگوت که‌باران ئه‌بارێ، خاتوو وه‌سمای ژنی هه‌وڵ ئه‌بێ و هه‌رچی ته‌شتی فافۆن و باغه‌یه‌به‌ناو ماڵا پڕش و بڵاوه‌ئاکات، ته‌نانه‌ت ته‌شتی دراوسێکانیشی بۆ قه‌رز ئه‌کرد. نێرگسی کچی، کچۆڵەیەک بوو، وه‌ک پشیله‌به‌لای تیانه‌شیره‌وه‌هه‌ڵده‌تروشکابێ داده‌نیشت و زوو زوو له‌کونی په‌نجه‌ره‌که‌وه‌ته‌شته‌کان که‌پڕ ده‌بوون هه‌ڵی ده‌ڕشتن... رزگاره‌چاوشین، ئه‌و گه‌نجه‌باڵابه‌رزه‌ی به‌قاتێ بۆری ستارخانییه‌وه‌ئه‌هاته‌ده‌ره‌وه، سێ ماڵمان به‌ین بوو، سه‌ری ئه‌تگوت تاشه‌به‌رده، قژی له‌دواوه‌درێژ کردبوو و به‌رچاوی وه‌ک قژاکه‌هه‌ڵدابوه‌وه، هه‌رچی کچی کۆڵان بوو حه‌زیان لێ ئه‌کرد. به‌هێسره‌یاڵ به‌رزه‌که‌یه‌وه‌به‌پرتاو که‌وته‌کۆڵانه‌وه، \"بادگیر\"ێکی له‌به‌ر کردبوو و هه‌ورییه‌کی ره‌شی به‌ملدا ئاڵاندبوو. به‌و وه‌شته‌بارانه‌ئه‌چوو بۆ مه‌رز، مه‌رز له‌وه‌شتا گمه‌ی ئه‌هات. ته‌نیا ئه‌و رۆژانه‌پاسدار وه‌ک رێوی خۆیان
ئه‌کرده‌وه‌به‌پاسگادا و کوڵه‌یان له‌وڵاخدار نه‌ده‌گرت. باوکم ئه‌یوت کوڕی ئازا ئه‌وه‌یه، کاسبکاره. دایکم پشتی کردبوه‌زۆمپاکه، لووتێکی هه‌ڵده‌چه‌رخان و ده‌یگوت\" ئم ... قه‌ره‌چۆڵبڕاو!! زۆمپا نێڵه‌نێڵ ئه‌گڕا و چاره‌که‌که‌ی کۆڵی دایکم بۆسۆی لێ ئه‌هات.
هه‌ور هاتۆته‌سه‌ر چنگ، ئه‌ژنۆی ناوه‌ته‌سه‌ر عه‌رز و خوڕه‌م ئه‌کا. پشیله‌یه‌کیش له‌حه‌یبه‌تی ته‌ڕبوون خۆی ئه‌کا به‌سه‌ر ته‌نوورێکا. چه‌ند چۆله‌که‌پاسارییه‌ک له‌ژێر پاسارییه‌کی نزمی ماڵ شێخ خالیدا خۆیان ئه‌شارنه‌وه.. دایه‌ئامین له‌لاخوارووی کۆڵانه‌وه‌ده‌رکه‌وت، ئه‌ژنۆی نه‌ئه‌هات له‌گه‌ڵیا، سه‌راپا باران خوساندوویه‌تی. مه‌مکی وه‌ک تووره‌که‌دۆ به‌به‌رۆکییه‌وه‌شۆڕ بۆته‌وه‌و دوگمه‌و دۆڵابی به‌ر سینه‌ی زڕه‌ی ئه‌هات. باوشێ به‌رد و مێخه‌ک و ته‌زبێحی به‌مله‌وه‌بوو..ئه‌تگوت شه‌خسی ئه‌سحابه‌یه. چاره‌که‌ی کۆڵی لوول ده‌کرد و هه‌رچی ده‌رپێ کۆنه‌و کراسی کۆن بوو گرمۆڵه‌ی کردبوو و وه‌ک سه‌رینێکی خڕ به‌کۆڵییه‌وه‌بوو. لووتی ناوه‌به‌عه‌رزه‌که‌وه‌و گۆچانه‌که‌ی به‌ده‌سییه‌وه‌زوو زوو ئه‌خزی و له‌ترێکی ئه‌دا. سه‌رتاپا قوڕاوی به‌په‌له‌پرووسکێ خۆی ئه‌کا به‌کوختێکی نزم و ویرانه‌یه‌کا. ده‌رگای حه‌وشه‌ئه‌کاته‌وه، ده‌رگا به‌سه‌ر پشتا ئه‌که‌وێ. له‌به‌رخۆیه‌وه‌ئه‌یگوت:\"هه‌ی گووی خوای لێ بوارێ، به‌تڕێ به‌نه\". باوکم جه‌رگی به‌دایه‌ئامین ده‌سووتاوه، پیره‌ژنێکی ته‌نیا و بێ که‌س.
جارێ سێ به‌سێ ته‌ڵاقی خوارد، ئینسان که‌پیر بوو، لاشه‌شی بروای پێ ناکا، بێ که‌سیش له‌گولی خراپتره\". بێکه‌سی دایه‌ئامین بووک و کوڕی بێ وه‌فا بوو.
کوره‌زاکانی له‌روویان نه‌ئه‌هات خزمه‌تی که‌ن، بووکه‌که‌شی جارێ هه‌ڵمه‌تی لێ دابوو. ده‌یگوت \"زه‌مانه‌رووی ره‌ش بێ، تا هه‌مبوو دایکیان و هه‌موو که‌سیان بووم، که‌پاره‌نه‌ما، که‌شک و دۆکه‌نه‌ما.. ئامین بوه‌به‌راز و چاوسوور لێیانه‌وه\". دایه‌ئامین له‌وێرانه‌یه‌کی نزم و دووکه‌ڵاویی ئه‌ژیا. که‌وه‌ی برام هه‌موو جارێ ئه‌چوو بانگردنێنی بۆ ئه‌دا، به‌فری سه‌ر بانه‌که‌ی ده‌ماڵی. جارێ چوو بوو له‌پاڵ لووله‌زۆپاکه‌وه‌قاچی چووبوه‌خواره‌وه، هه‌موو داره‌کانی سه‌ربانه‌که‌ی دارزیبوون، که‌ریمی ئامۆزام و که‌وه‌ی برام چاکیان کردبوه‌وه. شه‌رمینی که‌ریمی ئامۆزام چڵمنه‌یه‌کی سوور کاڵ بوو، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا وه‌ک شه‌مامه‌جوان و شیرین بوو، که‌وه‌ی برام خۆی دانابوو بۆی بیخوازێ. ئه‌یوت ئه‌ڵێی سۆنه‌یه‌ئه‌ڕوا به‌رێگادا. ئێواران ته‌زبێحێکی سووری به‌ده‌سته‌وه‌ئه‌گرت و که‌واو پانتۆڵێکی ره‌شی له‌به‌ر ئه‌کرد و ئه‌چوه‌سه‌ربانه‌که‌ی دایه‌ئامین هه‌ر ده‌تگوت گیسکه‌نێره. هه‌موو کۆڵان سه‌ربانی دایه‌ئامین بوایه‌ئه‌یماڵی و بانگردێنی ئه‌دا. شه‌رمین هه‌رکات که‌وه‌ی ده‌بینی ده‌کراسی ئه‌گۆڕی. داوای ئاوێنه‌شی له‌که‌وه‌کردبوو، هاتبوه‌بۆ ماڵه‌وه‌ئاوێنه‌که‌ی شکاندبوو و له‌تێکی بۆ ناردبوو.
ته‌نانه‌ت هێلکه‌ی مریشکه‌کانی ماڵه‌وه‌ی ئه‌دزی و ئه‌یبرد بۆ شه‌رمین. له‌م دواییانه‌پێمان زانیبوو زرکه‌و کاڵه‌کی تازه‌گه‌یووی بێستانه‌که‌سی بۆ ئه‌هێنایه‌وه. ژوانگه‌یان ماڵ دایه‌ئامین بوو. دایه‌ئامین بۆ ساڵانێک په‌نای سووره‌و که‌وه‌بوو. ئه‌ویت سووره‌و که‌وه‌مناڵی خۆمن. جار جار په‌نجا تمه‌نییه‌کی له‌فه‌قیانه‌که‌ی ئاڵاندبوو ده‌رده‌هێنا و پێی ده‌دان. هه‌رچی ملوانکه‌و سمڵ و مێخه‌ک بوو ئه‌یکرده‌ناو قوتووێکی باغه‌و ده‌یدا به‌شه‌رمین. \"هه‌ر ئاگایان له‌شه‌ره‌ف و نامووسی خۆیان بێت، ئیتر جاڕ به‌جێحانم، با یه‌کتر بگه‌وزێنن!\" جارێ که‌وه‌شه‌رمینی گاز گرتبوو، دایه‌ئامین ئه‌یوت رۆڵه‌خۆ به‌ش برژاندنت لێ کردوه‌ته‌وه. وا نابێ، که‌ریم ئه‌تانکوژێ. من ئه‌یناسم، غه‌داره‌که‌ریم غه‌دار.
هه‌ور ژنێکی زه‌یسانه‌و ئه‌ناڵێنێ و قریشکه‌ی ترس ئه‌خاته‌دڵی کۆڵانه‌وه. دایه‌ئامین وه‌ک بایه‌کی هه‌راسان به‌ژووره‌که‌دا گینگڵ ده‌خوا. به‌په‌له‌زۆمپا دارینه‌که‌رۆشن ئه‌کا، که‌مێ نه‌وت و بوڵه‌که‌وه‌ئه‌دا له‌چه‌ن لقی داره‌وه‌و شقارته‌ی لێ ئه‌دا و گڕ به‌رز ئه‌بێته‌وه. له‌درزی لووله‌ی زۆپاکه‌وه‌دووکه‌ڵ سنووری خۆی ئه‌به‌زێنێ و ژوور
ئه‌بێته‌چه‌قه‌دووکه‌ڵ. له‌په‌نجه‌ره‌و درزی شیشه‌کانه‌وه‌دووکه‌ڵ بازره‌قه‌ده‌به‌ستێ.
چه‌ند شیشه‌ی مناڵ شکاندوویانه‌و به‌په‌رۆ و ده‌رپێ و کراسی کۆن گرتوویه‌تی. ده‌چێته‌لای سنووقی جله‌کانییه‌وه. خۆی رووت ئه‌کاته‌وه، ده‌رپێیه‌کی گوڵ وردیله‌ی سووری له‌پێدایه، به‌دێژایی ته‌مه‌نی له‌رووی نه‌هاتوه‌سه‌یری خۆی بکا، هه‌ستی ده‌کرد هه‌موو گیانی چرچ و لۆچ بوه. له‌خۆی ئه‌ترسا، له‌و گیانله‌به‌ره‌ی تا ئێستا به‌باشی سه‌یری خۆی نه‌کردوه. ده‌که‌وته‌وه‌بیری گه‌نجیه‌تی، ئه‌وکاتانه‌ئاوێنه‌ش نه‌بوو سه‌یری خۆی بکات، ته‌نیا سه‌رگۆی مه‌مکی و رانی ئه‌بینی. له‌رووی نه‌بوو سه‌یری بکات. ئاخر ئه‌یانگوت بۆ ژن عه‌یبه‌چاو له‌خۆی بکا. ده‌مووچاوی ئه‌تگوت چه‌رمی به‌رخۆره، ده‌ست و پلی قه‌ڵه‌شابوو. ئه‌تگوت بوومه‌له‌رزه‌لێی داوه. کراسه‌که‌ی ئه‌گۆڕێ و جله‌ته‌ڕه‌کانیشی له‌پشت زۆپاکه‌وه‌وشک ئه‌کاته‌وه.
دایه‌ئامین له‌گه‌ڵ ته‌نیاییه‌کی قووڵدا ئه‌ژیا، گه‌واڵه هه‌ورێ بوو پیریی دایه‌ئامین. خه‌زانێکی هه‌میشه‌یی‌به‌ده‌مووچاوییه‌وه‌گلی ئه‌خوارد. ئه‌یگوت من خۆم پاییزم، بڵێی له‌م پاییزه‌ش په‌ڕمه‌وه. به‌یانیان زوو تێ ده‌ته‌قانده‌کۆڵانه‌وه. هه‌موو به‌یانیه‌ک به‌ر له‌وه‌ی له‌ده‌رگا بێته‌ده‌ره‌وه، لای ده‌رگا ته‌نه‌که‌ییه‌که‌ی ده‌کرده‌وه‌و جیڕه‌یه‌کی لێ ئه‌هات. ده‌رگای چی به‌له‌ته‌بلووکێ خۆی گرتبوو، هه‌موو رۆژێ مناڵانی گه‌ره‌ک لاریان ئه‌کرده‌وه‌و خێرخوا راسیان ئه‌کرده‌وه. باوکم ئه‌یوت دایه‌ئامین ئه‌م تڕه‌که‌ڵه‌که‌ی هه‌ر چاک نه‌کرده‌وه. که‌ده‌رگای ئه‌کرده‌وه، که‌ریمی ئامۆزام به‌بیجامه‌یه‌کی ته‌نکه‌وه، له‌سه‌ر که‌ڵکی بانه‌که‌به‌و به‌یانییه‌زووه‌دانیشتبوو، ده‌یگوت:
دایه‌ئامین ئه‌وه‌بۆ جارێ تر نایکه‌یته‌وه، هه‌ر ئه‌ڵێی گه‌وڕی گێسک وگه‌له‌خانه‌که‌ی ئێمه‌یه. دایه‌ئامینش قنێکی هه‌ڵده‌ته‌کاند و سه‌رینه‌که‌ی پشتی تلێکی ئه‌خوارد و ئه‌که‌وته‌وه‌ناوشانی. ده‌یگوت \"هۆ که‌ره... تڕن ... ئه‌وه‌چیه‌ئه‌ڵێی ده‌ڵه‌کی و دایمه‌کوڵه‌ئه‌گری و خوا خواته‌من ئه‌م ده‌رگا شه‌ق و شڕه‌بکه‌مه‌وه. خوای من ئه‌تکا به‌یه‌کانه‌و شه‌و ماڵه‌که‌ت هه‌ڵده‌گێریته‌وه\". باران خەریک بوو خۆشی ئەکردەوە.
ماڵ خه‌لیفه‌ورده‌ورده‌ته‌شته‌کانیان کۆ ئه‌کرده‌وه، بانگردنێن چۆڕه‌ی له‌دڵۆپه‌ده‌بڕی، چه‌ند دڵۆپه‌یه‌ک نه‌بێ خه‌لیفه‌ئه‌یوت \"ئه‌مه‌ئیتر حیزه‌دڵۆپه‌یه، که‌س تێ ناگات له‌کوێ یه\". حه‌مه‌ساڵه‌و ده‌رگای ژووره‌که‌ی ئه‌کرده‌وه، چره‌دووکه‌ڵ بوو، زۆپاکه‌ی گڕی نه‌ده‌گرت، ئه‌وه‌نده‌فووی کردبوو سه‌ری ئاوسابوو و ناوچاوی سوور هه‌ڵگه‌ڕابوو.
سمێلی پڕووزابوو. باوکم ته‌ڵاقی ئه‌خوارد \"هه‌ر که‌مرد له‌م گه‌ڕه‌که‌دا یان به‌دووکه‌ڵ مرد، یان هێسر له‌قه‌ی لێ دا هه‌ناسه‌ی بڕی\". پاش بارانێکی بێ ئامان، دایه‌ئامین له‌ئێواره‌یه‌کی ناوه‌ختی پاییزا، به‌ر له‌وه‌ی له‌پاییز تێ په‌ڕێ، دایه ئامین، به‌ئێواری ته‌نیایی کۆڵانی باراناوی ئازاره‌کانیدا داگه‌ڕا... باوکم هێشتا جگەرەکەی تەواو نەکردبوو، گوتی: \"داخی داخانم، دایە ئامێن ژنی رەنج و ئازاری ساڵەهای ساڵ بوو، ئەو ژنە بوو کە کاروانێکی گورج ئەکردەوە و بەڕێی ئەکرد، ئەو ئێستا کەس پێی نەزانی و سەری نایەوە\".