کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانیش هەڵبژاردنەکانی بایکۆت کرد

14:22 - 29 رێبەندان 2715
ئاژانسی کوردپا: لایەنە سیاسییەکانی سەر بە نەتەوەکانی ئێران، سەبارەت بە هەڵبژاردنی مەجلیسەکان لە ٧ی ڕەشەمەدا، دژکردەوەیان نیشان دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدڕاڵ لە ڕاگەیەنراوێکدا، بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی مەجلیسی شوورای ئیسلامیی و مجلیسی خۆبرەگانی ڕەت کردەوە.

ڕاگەیەندراوی نەتەوەکانی ئێرانی فیدڕاڵ‏، \"هەڵبژاردنی بێ نێوەڕۆک\" لە ئێرانی بە \"وەرگرتنی دەنگ\" لە خەڵک، بۆ \"درێژ کردنەوەیی تەمەنی ڕێژیم\"، ناوزەد کرد.

ئەو ڕێکخراوە سیاسییە بە پشتبەستن بە پێشمەرجە پێنج لایەنەکان لە سیستمە دێموکراتیکەکاندا، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد لە ٧ی ڕەشەممەدای بە مەحاڵ زانی.

\"29559.jpg\"
دە ڕۆژی دیکە، هەڵبژاردنی پێنجەمین دەورەی مەجلیسی خۆبرەگان و هاوکات هەڵبژاردنی مەجلیسی شوورای ئیسلامی، لە ئێران بەڕێوە دەچێت.
لەو ڕاگەیەنراوەدا کە بە واژۆی ١٣حیزب و ڕێکخراوی نەتەوەیی سەر بە نەتەوەکانی ئێران گەیشتووە، هاتووە؛ سی و حەوت ساڵ ئەزموون، لەگەڵ سی و یەکجار بەشداری‏کردنی بێ بەرهەم لە هەڵبژاردنە شانۆییەکانی ڕێژیم، لە هەگبەی دەنگدەراندا هەیە و دەبێ بەسی بکەن.

کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ، کە لە مانگی ئاوڕیلی ١٣٨٣ی هەتاوی لە شاری لەندەن پێکهات، هەڵبژاردنەکان لە ڕوانینی ویلایەتی فەقیهەوە بە \"بەڵێن و پەیمان دان بە ڕێبەر\" ناو دەبات و سیالەشکرەکانی حازر لەسەر سندووقی دەنگدانیش بە نیشانەی پشتیوانی کردنی خەڵک لە کۆماری ئیسلامی دەزانن.

لە ئەساسنامەی ئەو ڕێکخراوەدا هاتووە کە، \"مافی وەک یەک\" لە بەڕێوەبردن و ئیدارەکردنی ئێران، لە نەتەوەکان و کەمینە نەتەوەییەکان زەوت کراوە و تەنیا میکانیزمێکی سیاسیی باوەڕ پێکراو، بە مەبەستی بەڕێوەبریی ئیدارەی سیاسی هەموو نەتەوەکانی ئێران، دیارکردنی سیستممی \"فیدراڵیە\".

بانگەشە و پڕوپاگەندە نەکردن بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان، لە لایەن تەیارە فێدراڵی خوازەکانی ئێران، لە کاتێکدایە کە زۆربەی ئەندامانی کۆنگرە پێشتر بە شێوەی جیاجیا هەڵبژاردنەکانیان بایکۆت کردووە.

بزووتنەوەی فیدڕاڵی دێموکراتی ئازەربایجان، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هاوپێوەندیی دێموکراتی ئەهواز و بەرەی یەکگرتووی بەلووچستان_ئێران، لە دامەزرێنەرانی ئەو ڕێکخراوە بە ئاژمار دێن،