کۆمەڵە شێعری کچە شاعێرێکی خەڵکی ئیلام بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو کرایەوە

12:11 - 20 خاکەلێوه 2721

 کتێبی کۆمەڵە شێعری " لە کوردە ماڵان"، لە نووسینی کچە شاعێری خەڵکی شاری ئیلام، بە ناوی "فاتمە سەبزەواری" چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەو کتێبە لەلایەن بلاڤۆکی "نەشری باشوور" لە شاری ئیلام چاپ و کەوتووەتە بەر دیدی خوێنەران و هۆگرانی شێعر و وێژەی کوردی.

کتێبی لە "کوردە ماڵان"، لە کتێبفرۆشیی هاموون و بلاڤۆکی نەشری باشوور دەست دەکەوێت.

ئەو کتێبە بە زاراوەی "کەلهووڕی" نووسراوە و نرخەکەی ٣٠ هەزار تمەنە.