کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداریی خۆی لە بەر بینای شورای ئەو شارە ناڕەزایەتییان دەربڕی

17:46 - 20 گەلاوێژ 2720

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژ، ژمارەیەک لە کرێکارانی شارەداریی خۆی، بەهۆی دواکەوتنی مووچەکەیان لە بەر بینا شورای ئەو شارە، ناڕەزایەتییان دەربڕی.

ئەو کرێکارانە ماوەی ٥ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە، هەروەها لە مافی بیمەش بێبەرین.

ئەو کرێکارانە کرێکاری یەکەی خاوێنکەرەوە و فەزای سەوزی شارەدارین کە سەرەڕای دواکەوتنی مووچەکەیان، پارەی جێژنی ئەمساڵیشیان وەرنەگرتووە.