کۆمەڵێک لە "نەبیسـ"ـەکانی شاری سنە، چالاکییەکی ژینگەپارێزییان بەڕێوەبرد

15:15 - 13 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە "نەبیسـ"ـەکانی شاری سنە، لە هەڵمەتێکی کەموێنەدا، شاخی ئاویەریان لە زبڵ و پاشماوە خاوێن کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی، ١٢ی ڕەزبەر، ٧٥ هاووڵاتیی نەبیسی شاری سنە لە هەڵمەتێکی ژینگەپارێزیدا، شاخی ئاویەریان لە زبڵ و خاشاک خاوێن کردەوە.

ئەو چالاکییە ژینگەپارێزییە لە شوێنەکانی "ماماتکە و حەوت ئاسیاویانـ"دا بەڕێوەچووە.