کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان – ژنێڤ تێرۆری مووسا باباخانیی مەحکووم کرد

11:32 - 20 گەلاوێژ 2721

کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان - ژنێڤ، له‌ نامه‌یه‌کدا بۆ نه‌ته‌وه ‌یه‌کگرتووه‌کان، تێرۆری "مووسا باباخانی"، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حدک له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە مەحکووم دەکات.

هەروەها کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان – ژنێڤ، ئه‌م پرسه‌ له‌ ٤۸ـه‌مین خولی کۆبوونه‌وه‌کانی شۆرای مافه‌کانی مرۆڤ که‌ ۱۳ی سپتامبر ده‌ست پێ ده‌کات، دێنێته‌ گۆڕێ.

ئەو ڕێکخراوە مافی مرۆییە ڕایگەیاندووە کە له‌ کۆی ٥٤۰ تێکۆشه‌ری سیاسی که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێران تێرۆر کراون، زیاتر له‌ ٤۲۰ که‌سیان کورد بوونە.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوەکانی حدک، مووسا باباخانی شەوی پێنجشەممە، ١٤ی گەلاوێژ (٥ی ئاگوستی ٢٠٢١) بە دەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری هەولێر تێرۆر کرا.

مووسا باباخانی خەڵکی کرماشان، لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٠ هەتاوی بوو و ساڵی ١٣٧٨ پەیوەست بووە بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتەوە.