کچە وەرزشوانێکی کورد ئیزنی بەشداری کردنی لە یارییەکانی ئاسیای پێ‌نەدرا

16:58 - 20 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: کچە وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی کرماشان، ئیزنی بەشداری کردنی لە راکابەرییەکانی کاپی ئاسیادا پێ نەدرا.

\"نێدا شەهسواری\" کچە وەرزشوانی کوردی خەڵکی کرماشان بۆ بەشداریکردن لە رکابەرییەکانی وەرزشی پینگ پۆنگی ئاسیا، لەگەڵ دژایەتیی شۆرای \"برون مرزی\" یارییە نێو دەوڵەتییەکانی ئێران، بەرەوڕوو بوویەوە.

\"شۆرای بروون مەرزی\" یارییەکان بەو کچە یاریزانەیان راگەیاندووە، ژنێک بەتەنیا ناتوانێ لە یارییە نێو نەتەوەییەکاندا بەشداری بکات، ئەوەش لە کاتێک دایە کە پێشتر ١ ژنە یاریزان هاوڕێ لەگەڵ پیاوێک لە یارییە نێودەودەتییەکاندا بەشداری کردووە.

دژایەتی کردنی لەگەڵ بەشداری کردنی نێدا شەهسواری لە حاڵێک دایە، کە بڕیار بوو ناوبراو هاوڕێ لەگەڵ \"نووشا و نیما عالەمیان\" لەو یارییانەدا بەشداری بکات.

هەواڵدەریی ئیرنا بڵاوی کردەوە، بیست و شەشەمین خولی یارییەکانی پینگ پۆنگی کاپی ئاسیا رێکەوتی ٢٣ هەتا ٢٥ی خاکەلیوەی ئەمساڵ لە وڵاتی \"هۆنگ کۆنگ\" بەڕێوە دەچێت.