کچە خوێندکارێکی ڕوانسەری بە پارەی خۆی پێداوستیی ٣٦ قوتابیی دابین کرد

12:04 - 25 رەشەمه 2720

کچە خوێندکارێکی زانکۆی فەرهەنگیانی شاری ڕوانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان، بە ناوی "حەدیسە محەممەدی"، پێداویستیی زیاتر لە ٣٦ قوتابی بۆ درێژەدان بە خوێندن دابین کرد.

ئەو کچە خوێندکارە بە بڕی ٣ ملیۆن تمەنمزیاتر لە ٣٦ بەستەی فێرکاریی، بۆ ئەو قوتابییانەی کە بنەماڵەکانیان کەم داهات و دەسکورت بوونه دابین کردووە.

"حەدیسە محەممەدی" خوێندکاری بەشی دەبیریی تەربیەت بەدەنی لە زانکۆی "عەلامە تەباتەبایی" "ورمێـ"ـیە.