کچێکی مێرمنداڵ، خەڵکی سەردەشت بەهۆی بەزۆر بەشوودانی دەستی دایە خۆکوژی

11:54 - 20 بانەمەڕ 2721

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کچێکی مێرمنداڵ، بە ناوی "فەرزانە محەممەدی"، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری سەردەشت کە لەلایەن بنەماڵەکەیەوە بەزۆر بە شوو درابوو، هانای بۆ خۆکوژی بردووە.

بە وتەی سەرچاویەکی ئاگادار، ئەو کچە مێرمنداڵە، بەهۆی ئەوەیکە لەلایەن بنەماڵەکەیەوە بە نابەدڵی و بە زۆر بە شوو درابوو، دەستی داوەتە خۆکوژی و هەنووکە لە نەخۆشخانەی شاری سەردەشت لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

لە وڵاتی ئێران و كوردستان، ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ دیاردەی خۆكوژی بە هۆكارە جۆراوجۆرەكان ڕووی لە هەڵكشانە، بەڵام زۆربەی لێكۆڵەران لەسەر ئەوە كۆكن كە هۆكاری سەرەكیی خۆکوژییەکان، گرفتی كۆمەڵایەتییە.

لێدان و بێڕێزی، بەزۆر بەشوودان و ئاستەنگ دروستکردن بۆ ژنان و کچان لە هۆكارە سەرەكییەكانی خۆکوژیی ژنان و کچان دێنە ئەژمار.