کچێکی لاو لە سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

13:06 - 1 خەرمانان 2720

ڕۆژی هەینی ٣١ی گەلاوێژ، کچێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە ناوی "شیوا خۆڕەمی" خەڵکی گوندی "سماقلوو"ی ناوچەی سەرشیوی سەقز، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

دەوترێت ئەو کچە لاوە بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەمە سێیەمین خۆکوژیی هاووڵاتییانی سەقزییە کە لە ماوەی کەمتر لە یەک حەوتوودا لەو شارەدا ڕوویداوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی هەینی ٣١ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "چیمەن فەرحیان" تەمەن ٢٢ ساڵ، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەروەها چوار ڕۆژ پێش، پیاوێکی تەمەن ٤٥ ساڵ لە سەقز، بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.