کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ بوو بە قوربانیی ڕووداوی کار

12:09 - 26 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی شەممە ٢٥ی بانەمەڕ، لە یەکێک لە نانەواخانەکانی شاری دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام، منداڵێکی کار، تەمەن ١٣ ساڵ، بەهۆی گیرکردنی لە دەزگای نانەواخانە، تووشی ڕووداوی کار بووە.

ئەو کچە مێرمنداڵە، لەو ڕووداوە، مل و مۆخ (نخاع) بە سەختی برینداربووە.

بەرپرسی ناوەندی ڕووداو و فەورییەتییەکانی پزیشکی پارێزگاری ئیلام، لە وتووژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی حكوومەتی "فارس" ڕایگەیاندووە: "سەرەڕای بارودۆخی خراپی تەندروستیی ئەو کچە مێرمنداڵە، دەبوایە لە ڕێگای هێلیکۆپتێرەوە ڕەوانەی ناوەندی پارێزگا کرابا.

سەید نووری عەلی‌مورادی، لە ئەنجامدا، ئەو کچە تەمەن ١٣ساڵەیەی لە ڕێگای زەویینی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی لە پارێزگا کردووە و ڕێژەی هۆشیاریی ئەو مێرمنداڵە ٥ لەسەدە و باری تەندروستیی زۆر خراپە.

ئەو مەترسییانەی کە بەرەوڕووی منداڵانی کار دەبێتەوە بریتین لە ڕووداوی کار، خەسارە کۆمەڵایەتییەکان، خەسارە دەروونی و ڕەوانییەکان، خەسارە ژینگەییەکان و هتد.