کچێک بەهۆی ئازار و ئەشکەنجە لەلایەن باوکی خۆی کوشت

10:58 - 2 سەرماوەز 2720

ڕۆژی ١ی سەرماوەز بەهۆی ئازار و ئەشکنجەدانی کچێک لەلایەن باوکییەوە خۆی کوشت.

شوناسی ئەو کچە "ڕۆژین خدری" تەمەن ١٧ ساڵ، کچی ڕەحیم خەڵکی گوندی "گوزەڕەشـ"ـی شاری سەڵماس، ڕاگەیەندراوە.

دەوترێ، بە کێشەی بنەماڵەیی، باوک و دایکی ڕۆژین چەند ساڵە لێک جیا بوونەتەوە و باوکی ڕۆژین ئازار و ئەشکەنجەی کچەکەی دەدا و ئەمەش بووەتە هۆی خۆکوژیی ئەو کچە تەمەن ١٧ ساڵەیە.

ڕۆژین تەمەن ١٧ ساڵ، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.