کوژرانی لاوێک و مێرمنداڵێک بە تەقەی مەئموورانی حکوومەتی لە شاری جاسک

13:35 - 10 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی تەمەن ١٨ ساڵ و ١٢ ساڵ، بە تەقەی مەئموورانی دەریابانی جاسک، سەر بە پارێزگای هۆرمۆزگان گیانیان لە دەست دا.

ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەزبەر، مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعات، لە شاری جاسک سەر بە پارێزگای هۆرمۆزگان، ماشینی دوو هاووڵاتیی کە برا بوون، دەدەن بەر دەسڕێژی تەقە، کە ئاگرگرتنی ماشینی ئەو دوو هاووڵاتییە و سووتانی ئەو دوو برایەی لێ کەوتەوە.

شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییە، بە ناوەکانی \"سوڵتان سینگلە تەمەن ١٨ ساڵ و مەروان سینگلە تەمەن ١٢ ساڵ، کوڕی خوابەخش خەڵکی \"زەڕئاوا\" ڕاگەیەندراوە.

کەمپینی چالاکانی بەلووچ، لەو بارەوە بڵاوی کردووتەوە، کە ئەو دوو هاووڵاتییە بە هۆی ٧٠ لیتر بێنزین لە لایەن مەئموورانی پاسگای جاسکەوە تەقەیان لێ کراوە و ئەمەش بووەتە هۆی هەڵدێران و لە ئامدا ئاگرگرتنی ماشینەکە و گیان لە دەستدانی ئەو دوو برایە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، مەئموورانی حکوومەتی، پاش ئەو ڕووداوە شوێنی ڕووداوەکەیان بەجێ‌ هێشتووە.