کوژران و برینداربوونی ١٢ کۆڵبەر لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٩

11:44 - 3 خەزەڵوەر 2720

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی کوردپا، لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٩دا، بە گشتی ١٢ کۆڵبەر کوژراو و بریندار بوونه.

بەپێی ئەم ئامارە ٢ کۆڵبەر کۆژراو و ١٠ کۆڵبەریش بریندار بوونە.

شێوازی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران: تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی: ١١ حاڵەت

لێدانی و ئازاری کۆڵبەران لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە: ١ حاڵەت

دەبێت بوترێ لە ماوە ٧ مانگی ڕابردوودا، بە گشتی ١٥٥ کۆڵبەر لە کوردستانی ئێران کوژراو و بریندار بوونه. (٣٩ کوژراو و ١١٦ بریندار).

بۆ چاو لێکردنی ناوی کۆڵبەرانی کوژراو و بریندار لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٩، لە بەشی فارسی کرته بکەن.

دەبێت بوترێ:

مەهدی زارعی خەڵکی کۆڵەسەی خوارووی شاری سەردەشت و ئەمین شەمس خەڵکی کشمش‌تەپەی شاری ماکۆ، ئەو دوو کۆڵبەرە گیان لەدەست داوه.

ئەمین شەمس لەکاتێکدا، لاقی بە سێ گوللەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی پێکرابوو، تەنیا چەند بۆکس سیگاری پێ بووە.

یاسین فیکری لەلایەن هێزە نیزامییەکانی ئازار و ئەشکەنجە داربوو و  لە کاتی ئازار و ئەشکەنجەدانی بۆ ماوەی چەند کاتژمێر، لە پایگای بڕوێشکانی بانە، لەلایەن فەرماندەی پایگاوە، فیلمی لێهەڵگیرابووە.