کوژران و برینداربوونی ١٨ کۆڵبەر لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٩دا

12:12 - 3 سەرماوەز 2720

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماریی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٩دا، بە گشتیی ١٨ کۆڵبەر کوژرا و بریندار بوونه.

کوژراو: ٦ کەس

بریندار: ١٢ کەس

چۆنییەتی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران:

تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی: ١٢ حاڵەت

تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی دەوڵەتی تورکیە: ٢ حاڵەت

کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران بەهۆی تەقینەوەی مین: ٢ حاڵەت

بە پشتبەستن بە ئاماری ئەم مانگە لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٩دا هەتا ئێستا، بە گشتیی ١٧٣ کۆڵبەر لە کوردستانی ئێران کوژرا و برینداربوون.(٤٥ کوژرا و ١٢٨ بریندار).

دەبێت بوترێ:

حەسەن دەلایی میلان، کۆڵبەری کوژرا خەڵکی قاشقابڵاغی شاری چاڵدێران، لە مەودایەکی نزیک گوللـەباران کراوە.

مۆحسێن و موسلح قاسمی، تەمەن ٢٤ و ٢١ ساڵ دوو برای کۆڵبەر بوون، کە لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانیان لەدەست دا.

ئامادەکردنی: ئەوین مستەفازادە