کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی "تەتە"ی هەورامان

10:59 - 10 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی چوارشەممە ٩ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "کەیوان حەق‌مورادی"، تەمەن ٣٢ ساڵ، کوڕی خالید، خەڵکی گوندی "شێخە کوێرە" و دانیشتووی گەڕەکی "نۆبەهار"ی مەریوان، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە بەرزاییەکانی "تەتە"ی هەورامان گیانی لەدەست داوە و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "سیروان"، خەڵکی گوندی "تەخان" سەر بە مەریوان، بە توندی بریندار بووە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو ئەو دوو کۆڵبەرەیان داوەتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆ.

تەرمی کەیوان حەق‌مورادی ڕەوانەی نەخۆشخانەی بوعەلیی مەریوان کراوە و هەروەها سیروان کە لەو ڕووداوەدا بە توندی بریندار بووە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ئەو نەخۆشخانەیە کراوە.

کەیوان حەق‌مورادی، خێزاندار و خاوەن منداڵێکی سێ ساڵانە.

وێنە: کەیوان حەق‌مورادی