کوردپا: ٨١٩ کەس لە ساڵی ٩٣دا لەسێدارە دراون

13:13 - 25 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی کوردپا لە راپۆرتێکی شیکاری و ئاماریدا، پرژاوەتە سەر ئاماری لەسێدارەدانی هاووڵاتییانی لە ساڵی ٩٣ی وڵاتی ئێراندا و لەگەڵ ئاماری ساڵانی ٩٢ و ٩١دا بەراوردی کردووە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە سالی ١٣٩٣ی هەتاویدا لە ئێران ٨١٩ کەس لەلایەن دەزگای قەزایی و ناوەندە ئەمنییەکانەوە لەسێدارە دراون، کە ئەو ئامارە لە ساڵی ٩٢دا ٨٠٤ کەس بووە بەو پێیە لەسەدا ٢ زیادبوونی بەخۆیەوە بینیەوە.

هەروەها لە ڵ٩١یشدا ٤٨٩ کەس لە وڵاتی ئیراندا حکمی لەسێدارە درانیان ەبڕێوە چووبوو، کە بە بەرەاورد لەگەڵ ئاماری لەسێدارە درانبی هاووڵاتییان لە سالی ٩٣ی هەتاویدا لەسەدا ٦٧ زیادبوونی بەخۆیەوە بینیوە.

لەسێدارەدرانی زیندانیانی سیاسی:

\"25929.jpg\"
حکمی لەسێدارە درانی سمکۆ خورشیدی و سابیر موخەلید ماوانە لە زیدانەکانی دیزڵئابادی کرماشان و ورمی بەڕێوەچووە

بەپێی ئەم ئامارە دوو زیندانی سیاسیی کورد بەناوەکانی سمکۆ خورشیدی و سابیر موخەلید ماوانە لە زیدانەکانی دیزڵئابادی کرماشان و ورمی بەڕێوەچووە و حوکمی لەسێدارەدرانی ٦ زیدانیی سیاسیی دیکەی کورد لەلایەن دیوانی باڵای حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە پشتڕاست کراوەتەوە.

سامان نەسیم، عەلی و حەبیب ئەفشاری، سیروان نژاوی و ئیبراهیم عیساپوور، ٥ زیندانیی سیاسیی کورد، کە حوکمی لەسێداردرانیان بۆ براوبوویەوە، حوکمەکانیان لەلایەن ناوەندە قەزاییەکانەوە پشتڕاست کرابوویەوە.

هەوڵی ناوەندە ئەمنییەکان و دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، ناڕەزایەتیی نێوخۆیی و دەرەکیی بەدوای خۆیدا هێنا، بەڵام هەواڵی لەسێدارەدرانیان لەلایەن بنەماڵە، پارێزەر و ناوەندە ئەمنییەکانەوە پشطراست نەکرایەوە.

هەنووکە ٢٧ زیندانیی سیاسیی کورد لە بەرەبەری لەسێدارە دراندان:

ئەم ئامارە، ناوی ئەو ٥ زیندانییە سیایسیە کوردەشی تێدایە، کە هەتا ئیستا چارەنووسیان روون نەبۆتەوە.

دوایین دۆخی زیندانیانی مەزهەبیی کورد:

\"25930.jpg\"
٣ کەسی دیکە لە زیندنایانی مەزهەبیی بە تۆمەتی \"شەڕ لەگەڵ خودا\" لە رێگەی تەبلیغات بە دژی نیزام، لەسێدارە دران

هەرەوەها لەماوەی ەیەک ساڵی رابردوودا ٦ زیندنایی مەزهەبیی کوردبەناوەکانی جهانگیر دیهقانی، کەماڵ مەلایی، جەمشید ئەحمەدی، سەدیق محەمەدی، هادی حوسینی و حامید ئەعمەدی لە زیندنای رەجایی شار لەسێدارە دران و ٣ کەسی دیکە لە زیندنایانی مەزهەبیی بەناوەکانی کەیوان کەریمی، ئەمجەد ساڵحی و ئومید پەیوەند بە تۆمەتی \"شەڕ لەگەڵ خودا\" لە رێگەی تەبلیغات بە دژی نیزام، لەسێدارە دران.

بەپێی ئەو ئامارانەی کە لەبەردەستدا هەن، ٧١ کەس لە کۆی سەرجەم لەسێدارەدراوانی وڵاتی ئێران، هاووڵاتیی کورد بوون، کە ٢ کەسیان سیاسی و ٦ کەسیان مەزهەبی بوون.

لەسێدارەدانی سیاسی لە دەرەوەی کوردستان:

\"25955.jpg\"
لەماوەی یە ک ساڵی رابدروودا ١٠ زندانیی سیاسیی لەلایەن دەزگای ئەمنییەتیی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لەسێدارە دراون

لەماوەی ساڵی رابدروودا زیندانییەکی سیاسیی کورد بەناوی غوڵامڕەزا خوسرەوی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ موجاهیدینی خەلق، ٣ زیندانیی سیاسیی عەرەب بەناوەکانی عەلی چبیشات، سەید خالید (یاسین) مووسەوی و جیهند ریگی بە تۆمەتی \"موحاربە\" و \"هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی\" و هەروەها ٤ چالاکی بەلووچ بە تۆمەتی \"هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی\" و ٢ کەسی دیکەش بە تۆمەتی \"ئەندامەتی لە رێکخراوی \"جەیشولعەدل\" لەسێدارە دراون.

ناوی ئەو کەسانە لەلایەن دەزگای ئەمنییەتیی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بڵاو کراوەتەوە.

پشکی ژنان لە سیدراە دانەکاندا لە ئێران:

\"25932.jpg\"
٢٥ کەس لە زیندانیانی ژن لە وڵاتی ئێراندا لەسێدارە دراون

بەپشت بەستن بە ئەم ئامارە، ٢٥ کەس لە زیندانیانی ژن لە وڵاتی ئێراندا لەسێدارە دراون، کە ٢ کەس لەو ژنانە خەلکی وڵاتی پاکستان بوون.

لە نێوان کەسانی لەسێدارەدراودا لە وڵاتی ئیران، ٨ هاوولاتیی ئەفغانی و ٣ هاووڵاتیی پاکستانی بەرچاو دەکەوێت.

خشتەی (١)
تۆمەتی کەسانی لەسێدارە دراو لە ساڵی ٩٣دا:


لەم خشتەیەدا ئامارەکان بەپێی ئەو تۆمەتانە خراوەتەڕوو، کە دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران رایگەیاندووە.

لەم خشتەیەدا هێندێک تۆمەتی دیکەش بە بواری سیاسییەوە پەیوەند دراوە.

\"25961.jpg\"


بەپێی خشتەی (١) زۆرترین حالەتی لەسێدارەدان، کە ٤٨٨ حاڵەت بووە، پەیوەندیی بە ماددەی هۆشبەرەوە بووە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە کە تاوانی پەیوەندیار بە مادەی هۆشبەر بە یەکێک لە \"جیدی‌ترین\" تاوانەکان لە پەیوەندی لەگەڵ مافە نێونەتەوەییەکاندایە.

روانگەی جیاوازی لێپرسراوانی حکوومەتی لە پەیوەندی لەگەڵ لەسێدارەدانەکانیپەیوەندیار بە ماددەی هۆشبەرەوە:

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان بۆ تاوانەکانی پەیوەندار بە ماددەی هۆشبەر لە ساڵی ٩٣ی هەتاویدا، جەواد لاریجانی رایگەیاندووە: لە هەوڵداین کە هێندیک یاسای پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە بگۆڕین\".

\"25933.jpg\"
به وتەی جواد لاریجانی، ئەەگر بتوانین ئەو یاسایە لە مەجلیسدا پەسند بکەین، دەتوانین لەسەدا ٨٠ی لەسێدارەدانی هاوولاتییان کەم بکەینەوە و ئەمەش دەتوانێ هەواڵێکی گرینگ بێت
جواد لاریجانی رایەگیاندووە: \" ئەەگر بتوانین ئەو یاسایە لە مەجلیسدا پەسند بکەین، دەتوانین لەسەدا ٨٠ی لەسێدارەدانی هاوولاتییان کەم بکەینەوە و ئەمەش دەتوانێ هەواڵێکی گرینگ بێت\". ئەمە لە کاتێکدایە کە بنە گوتەی عەلیرەزا جزینی لێپرسراوی ستادی بەرنگاربوونەوە لەگەڵ ماددە هۆشبەرەکان، کەمکردنەوەی سزای لەسێدارەدانی قاچاخچیانی ماددەی هۆشبەر \"پەسندکراوی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامە\" و هەر رێفۆرم و گۆڕانکارییەکیش لەو یاسایەدا دەبێ لەلایەن ئەم ناوەندەوە ئەنجام بدرێت.

عەبدولرەزا فەزڵی، وەزیری ناوخۆ لەمانگی رەشەمەی ساڵی ٩٢دا رایگەیاندبوو کە ئێران لە دوایین دانیشتنی ڤییەندا دژایەتیی لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان کردووە.

لەلایەکی دیکەوە بنەمای گۆڕین و رێفۆرمی یاسای بەرنگاربوونەوە لەگەڵ ماددە هۆشبەرەکان، کڕین و فرۆشتن، بڵاوکردنەوەو بەرهەمهێنان، دروست کردن و بەکارهێنانی میتادۆن بە تاوان ئاژمار دەکرێت.

تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادەە هۆشبەرەکان و یان \"مفسد فی الارض\" کە لە ئێراندا بەگشتی بۆ تاوانەکانی پەیوەندیدار بە کاروباری ئەمنیەتی و لە ژێر ناوی \"هەولدان دژی تەناهیی نەتەوەیی\" دێتە ئاراوە، دادگە دەتوانێ بە کۆمەڵێک شێوازی جیاجیا لێکدانەوەی بکات و دەستی دادوەررانی لە سزاداندا ئاوەڵا هێشتۆتەوە.

بەهۆی نەبوونی ئاماری فەرمی لەسەر تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان، ئامارێکی دروست و روون لەسەر لەسێدارەدان و مەحکووم کران بە سێدارە لەسەر ماددە هۆشبەرەکان لەبەر دەستدا نییە.

لەسێدارەدانی منداڵان لە سیستەمی ئیسلامیی ئێراندا:

بەپێی ئامارەکان ئەو راپۆرتانەی کە بلاوبوونەتەوە، ٨ کەس لەو کەسانەی لەسێدارە دراون، لەکاتی تووشبوون بە تاوان تەمەنیان لەژێر ١٨ ساڵدا بووە، کە پاش گەیشتن بە تەمەنی سەرووی ١٨ ساڵ، حوکمی لەسێدارە درانیان بەسەردا جێبەجی کراوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە سادق لاریجانی بەرپرسی دەزگای دادوەری و ئەندامی شۆرای نیگابانی حکوومەتی ئیسلامی لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ٩٣دا لە پەرچەکردارێکدا بە نیگەرانیی پارلمانی ئورووپا لەەمڕ لەسێدارەدانی مێرمنداڵان لە ئێراندا رایەگایندبوو: \"لە حکوومەتی مەزهەبیی ئێراندا بە هیچ شێوەیەک کەسانی ژێر تەمەن ١٨ ساڵ لەسێدارە نادرێنن و ئەم ئیدیعایەی پارلمانی ئورووپا فڕی بە راستییەوە نییە\".

ئەگەری بەرێوەچوونی حوکمی لەسێدارەدانی سامان نەسیم، کە لەکاتی دەستەبسەرکرانیدا تەمەنی لەژێر ١٨ساڵدا بوو، لەگەڵ ئەوەشدا کە هەتا ئیستا چارەنووسی بەناڕوونی ماوەتەوە، ئەو حاڵەتانەن کە ساڵی ٩٣ لەلایەن زۆرێک لە ناوەندە مافی مرۆڤییەکانەوە مەحکووم کراون.

یەکیەتیی ئورووپا بە بلاوکردنەوەی رایەگایندراوێک داوای لە لێپرسراوانی حکوومەتی مەزهەبیی ئێران کرد، کە پابەندی یاسا نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ بن، کە تیایدا لەسێدارەدانی لاوان بە هەموو شێوەیەک قەدەغە کراوە.

رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە ئەگەری لەسێدارەدانی سامان نەسیم، زیندانیی سیاسیی کورد، هۆشداریی دابوو.

لەمانگی ژانویەی ئەمساڵی زایینی‌دا دەزگای دادوەریی حکوموەتی مەزهەبیی حوکمی \"وحدت رویە\"ی دەرکرد، کە بەو پێیە هەموو دادگەکان کە هەتا ساڵی ٢٠١٣ کە حوکمی سێدارەیان بۆ مێرمنداڵان دەرکردبوو، لە ئەگەری داخوازیی پارێزەری تۆمەتباران، دۆسیەکانیان دەخرێتەوە بەر پێداچوونەوە.

لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ!

لەکۆی ئاماری بڵاوکراوەی ئاژانسی کوردپا بۆ سالی ٩٣ کە سەرجەم ٨١٩ کەس بوون، ٧١٤ کەسیان بە کۆمەڵ و لە دەستەی ٢ هەتا ١٥ کەسیدا لەسێدارە دراون و ١٠٥ کەسیش بە شیوەی تاکە کەسی حوکمەکانیان بەڕێوەچووە.

هەروەها بەپێی ئەم ئامارە، تەنیا ناوی ٣٩٧ کەس لەو کەسانەی کە لە ماوەی یەکساڵی رابردوودا لەسێدارە دراون، روون بۆتەوە و انوی ٣١١ کەسیان بە ناڕوونی ماوەتەوە.

ناوی ٦٠ کەس لەوانەی کە لەسێدارە دراون، تەنیا بە شێوەی کورتکراوە بڵاوبۆتەوەو هەروەها شوناسی ٥١ کەسیشیان بەبێ شۆرەت بڵاوبۆتەوە.

سادق لاریجانی رایگەیاندبوو: \"لە وڵاتی ئێراندا لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ ئەنجام نادرێ و ئەگەریش راست دەکەن ناوەکان و شوینی لەسێدرەدانیان بلاو بکەنەوە، کە ئێمەشی لێی ئاگادار بینەوە\".

دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئیسلامی لەگەڵ ئەویەکە بە ئاشکرا هەواڵی لەسێدارەدانی تۆمەتبارانی ماددە هگۆشبەرەکان بلاو دەکاتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناوەکانیان ئاشکرا ناکات.

خشتەی(٢)
بەپێی ئەم ئامارە ٦٦ حاڵەتی لەسێدارەدان لەساڵی ١٣٩٣دا بەڕێوە چووە:


\"25962.jpg\"

ئێعدامکردن لەبەر چاوی گشتی لەساڵی ١٣٩٣دا، ٦٦ حاڵەت بووە و بە بەروارد لەگەڵ ساڵی پێشووتری ١٢% (٥١) حاڵەت چوونەسەری بە خۆیەوە بینیوە و هەروەها بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٩١دا، ٥٠ حاڵەت چوونەسەری هەبووە.

\"25937.jpg\"
مەحموود ئەمیری:حکوومەت لەم شێوازە لەسێدارەدانانە کەڵکی باش وەردەگرێت و ترس و خۆف دەخاتە ناو دڵی خەڵکەییەوە

بەوتەی مەحموود ئەمیری وتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، حکوومەت لەم شێوازە لەسێدارەدانانە کەڵکی باش وەردەگرێت و ترس و خۆف دەخاتە ناو دڵی خەڵکەییەوەو لە راستیدا ئێستا لەنێوان حوکمی سێدارە و دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێدا، پێوەندییەکای راستەوخۆ هەیە.

بە وتەی دەروونناسان ئێعدامی لەم چەشنە تەنیا نابێتە هۆی ترساندنی تاوانبارەکان بەڵکوو سڵامەتیی کۆمەڵگەش دەخاتە مەترسییەوە و بە جۆرێک لە جۆرەکان مەرگ ئاسایی دەکاتەوە.

بەرپرسانی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەو باوەڕەدان کە حوکمی سێدارە کاریگەرییەکی ئەوتۆی نییە.

چوار وڵاتی ئێران، سۆماڵی، کۆریای باکوور و عەرەبستان لەو وڵاتانەن کە سزای بڕینەوەی دەست، لێدانی قامچی و ئێعدام لەپێش چاوی گشتی بەڕێوە دەبەن. جیاوازی ئێران لەگەڵ ئەو وڵاتان لەوەدایە کە ئێران لەساڵی ١٣٥٤ پەیوەست بە میساقی نێودەوڵەتی مەدەنی و سیاسی بووە و بەڵێنیی جێبەجێ کردنی ئەو یاساییەی داوە.

لە مادەی ٦ی ئەو یاسایەدا هاتووە لەسێدارەدانی مێرمنداڵان قەدەغەیە و هەروەها نابێ بە هیچ شێوەیەک سێدارە لەبەر چاوی گشتی بەڕێوە بچێت و ئێران سەرەڕای هەموو بەڵێنیەکان،ی ئەو یاسا نێودەوڵەتییەی پێشێل کردووە.

فەرهەنگسازی ئێعدام لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە

لاسایی کردنەوەی شێوازی سێدارە لەلایەن منداڵانەوە:


\"25938.jpg\"
گیان لەدستدان و لاسایی کردنەوەی شێوازی سێدارەدانی منداڵان

لەساڵی ١٣٩٣ چەندین حاڵەتی گیان لەدستدانی منداڵان رووی دا کە لەیارییەکانیاندا لاسایی چۆنیەتی لەسێدارەکانیان کردبوویەوە.

رێکەوتی ٢٣ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٣ لە ئاوایی \"خانەقا\"ی سەر بەشاری سەقز منداڵێک بە هۆی لاسایی کردنەوە و دووپاتکردنەوەی چۆنیەتی لەسێدارەدان گیانی لەدست دابوو.

عەلی ئەکبەر یوونسی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵەی دیکەی هەمەدانی بوو کە رێکەوتی ٢٦ی خەمانانی ساڵی رابردوو و تەنیا یەک حەفتە پاش بینینی ئێعدامکردنی کەسێک، خۆی هەڵواسیبوو و بەو هۆیەوە گیانی لەدست دابوو.

پێشتریش لە ساڵی ١٣٩٢دا چەند منداڵی خەڵکی ئاوایی \" کەڵاش لۆلم\" لە ئوستانی کرماشان لە حاڵێکدا کە ویستبوویان سەحنەی لەسێدارەدانێک دووپات بکەنەوە، منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵە بە ناوی مێهران یووسفی کوڕی ئیبراهیم گیانی لەدەست دابوو.

لەلایەکی دیکەوە رێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٢ منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵان بەناوی \" مەروان\" لاسایی شێوەی لە سێدارەدانی دوو کەسی لە شیراز کردبوویەوە و کۆتایی بەژیانی هاتبوو.

خشتەی (٣)
رێژەی سێدارە لە زیندانەکانی ئێران لەساڵی ١٣٩٣دا دەخاتە
روو:
\"25963.jpg\"


رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لەنوێترین راپۆرتدا کە رێکەوتی ١٢ی خاکەلێوە بڵاوی کردەوە، پرژایە سەر ئاماری لەسیدارەدان لە ئێران.

\"25936.jpg\"
رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی :زۆرترین ئاماری سیدارەدانەکان لەئێران بەڕێوە چووە

بەپێی ئاماری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێران لەبواری رێژەی لەسێدارەدانەکان لە جیهاندا (ساڵی ٢٠١٤) پلەی دووهەمی هەیە و اش وڵاتی چین زۆرترین سیدارەدانەکان لەئێران بەڕێوە چووە و ئەگەریش بمانهەوێ بە ێی حەشیمەت بەراوردێک بکەین ئەوە ئێران لە جیهاندا پلەی یەکەمی هەیە.

بان کی مۆن لە تازەترین راپۆرتی خۆیدا رەخنەی لەعەمەلکردی دەوڵەتی حەسەن رۆحانی گرتووە و سەبارەت بە چوونە سەری رێژەی لەسێدارەدانەکان لەئێران نیگەرانی خۆی دەربڕیوە، بەڵام لە هەمبەردا بەرپرسی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران و ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران پەرچەکرداری بەو راپۆرتە نیشان داوە و راپۆرتەکەی بە بێ بنەما و پێچەوانە لە قەڵەم داوە.

سادق لاریجانی سەبارەت بە هێندێ خاڵ کە لەراپۆرتی بان کی مۆندا هاتووە، وتوویەتی: قەساس و لەسێدارەدان بە بەشێک لە بنەما دینی و یاساکانی کۆماری ئیسلامی دێنە ئەژمار و باسی لەوەش کردبوو: بەرپرسی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان هیچ کارە نیە و ناتوانێ پێش بە بەڕێوەچوونی بنەما دینییەکانی ئێمە بگرێت.

بەشێک لە مافناسانیش لەو باوەڕەدان کە شێواز و رەوتی دادگایی کردنەکان، ئەنجامەکەی حوکمی سێدارەی لێدەکەوێتەوە.

\"25939.jpg\"
ئەحمەدشەهید: زۆربەی تاوانبارەکان لە بوونی پارێزەر بێبەریی و ئەگەریش هەیانبێ، پارێزەرەکە تەنیا لەکاتی بەڕێوەچوونی دادگایی کردنەکەدا دەسپێڕاگەیشتنی بە دۆسییەکە هەیە
لەلایەکی دیکەوە لە راپۆرتی ئەحمەدشەهید رێپۆرتێری تایبەتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکاندا پێداگریی لەسەر نادادپەروەرانە بوونی رەوتی دادگایی کردنەکان لەئێران کراوەتەوە و تێیدا هاتووە: زۆربەی تاوانبارەکان لە بوونی پارێزەر بێبەریی و ئەگەریش هەیانبێ، پارێزەرەکە تەنیا لەکاتی بەڕێوەچوونی دادگایی کردنەکەدا دەسپێڕاگەیشتنی بە دۆسییەکە هەیە.

کەڵک وەرگرتن و بڵاوکردنەوەی ئەو راپۆرتە بە مەرجی ئاامژە بە سەرچاوەکەی\" ئاژانسی کوردپا\" رێگەپێدراوە.

ئا: کۆچ