کوردستان؛ کێشەی بنەماڵەیی بوو بەهۆی خۆکوژیی ژنێکی دووگیان و کچێکی مێرمنداڵ

13:17 - 21 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی شەممە ١٨ی بانەمەڕ، ژنێکی دووگیان بە ناوی "ئەفسانە مورادی"، خەڵکی ناوچەی قۆتووری شاری خۆی، هەوڵی خۆکوژیی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو ژنە هاووڵاتییە بە چەکی تاپەڕ تەقەی لە خۆی کردووە.

ئەفسانە مورادی کە خێزاندار و دووگیان بووە، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە لایەکی دیکەوە، شەوی ٢٠ی بانەمەڕ، کچێکی تەمەن١٤ ساڵ بە ناوی "میدیا ڕەحمانی"، کچی سەلاح، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو کچە مێرمنداڵە، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، دەستی داوەتە خۆکوژی.