کرێکارێکی کورد بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە بێهۆشی درێژە خایەن دایە

17:27 - 24 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی یەکشەممە ۲۲ی پووشپەر، لاوێکی تەمەن ۳۰ ساڵ بە ناوی "سیامەک دلاوەری" خەڵکی گوندی ئەوێهەنگ، دانیشتووی دەماوەند سەر بە پارێزگای تاران، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کرێکارە کوردە بە پێی خۆی ڕۆیشتووەتە دەرمانگای کەوسەری دەماوەند، بەڵام لەو دەرمانگایە هیچی بۆ نەکراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: "پاش ڕەوانەکردنی ئەو کرێکارە بۆ نەخۆشخانەی ئیمام حوسێنی تاران، پاش چەند کاتژمێرێک خوێنڕێژیی مێشکی، دەجێتە کۆما و هەتا ئێستا لە بێهۆشی درێژخایەن دایە.

ناوبراو خێزاندارە و منداڵێکی تەمەن سێ ساڵانی هەیە.