کرێکارێکی کرماشانی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

11:34 - 29 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەزەڵوەر، کرێکارێکی کرماشانی بەهۆی هەژاری و دەسکورتی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە، بەهۆی بیمە نەکردنییەوە لەلایەن خاوەنکارەکەیەوە و هەروەها هەژاری و دەسکورتی، لە چوارڕێیانی ڕەشیدی بەرانبەر بە سەندیکای کرێکاری خۆی سووتاندووە.

ئەو کرێکارە، پاش ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانەی خومەینیی شاری کرماشان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی خەزەڵوەر، لەو نەخۆشخانەیە گیانی لەدەست دابوو.

هەتا ئێستا شوناسی ئەو کرێکارە ڕوون نەبووەتەوە.