کرێکارێکی نەغەدەیی لە هەرێمی کوردستان بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا

10:53 - 7 خەرمانان 2721

ڕۆژی شەممە ٦ی خەرمانان، کرێکارێکی کورد بە ناوی "حەسەن مەعرووف‌پوور" تەمەن ٣٢ ساڵ کوڕی مەلا عومەر لە هەرێمی کوردستان بە هۆی تەزووی کارەبا گیانی لە دەست دا.

ئەو کرێکارە ڕۆژهەڵاتییە، خەڵکی گوندی "دەشتی قوڕێ" سەر بە شاری نەغەدەیە و لە کاتی کارکردن لە هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

تەرمی ئەو کرێکارە کوردە هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە و لە نەخۆشخانەی ڕزگاریی شاری هەولێرە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ١ی خەرمانان، کرێکارێکی کورد بە ناوی "ڕەئووف محەممەدی" تەمەن ٥١ ساڵ و کوڕی ساڵح، لە کاتی کارکردن لە شاری سلێمانی گیانی لەدەست دابوو.