کرێکارێکی لاو بەهۆی وەرگەڕانی تەراکتور گیانی لەدەست دا

09:47 - 3 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی هەینی ٢ی خەزەڵوەڕ، کرێکارێکی خەڵکی شاری ڕوانسەر، بە ناوی "یاسر سەعیدی" خەڵکی گوندی "حەسەن‌ئاوای شەلە" لە کاتی کارکردن، تووشی ڕووداوی کاربوو.

ئەو کرێکارە  دانیشتووی شاری ڕوانسەر بووە و لە کاتی کارکردن بەهۆی وەرگەڕانی تەراکتور، لە نزیک گوندی "بەوراوا" تووشی ئەو ڕووداوە بوو.

خراپبوونی ڕێگاوبانەکانی کوردستان، یەکێک لە هۆکارەکانی گیانی لەدەستدانی جووتیاران و کرێکارانی وەرزی لە گوندەکان بە ئەژمار دێت.