کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی جەڵتەی دڵ لە هەڵەبجە گیانی لەدەست دا

11:35 - 5 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی یەکشەممە ٣ی گەلاوێژ، کرێکارێک بە ناوی "عەتا سەعید ئەفشار" خەڵکی گوندی "کانی‌سانان" سەر بە مەریوان، بەهۆی جەڵتەی دڵ، لە شاری هەڵەبجە گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە کوردە تەمەنی ٣٨ ساڵە و لە کاتی کارکردن تووشی جەڵتەی دڵ بووە.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بەهۆی زۆربوونی ڕێژەی بێکاریی هاووڵاتییان، ژمارەیەک لە کرێکارانی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن و زۆرجار ئەو کڕێکارانە لەگەڵ ڕووداوی کار و ڕووداوی نەخوازراو بەرەوڕوو دەبنەوە.