کرێکارێکی تەمەن ٣٠ ساڵەی سنەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

16:08 - 29 رەزبەر 2720

شەوی سێشەممە ٢٩ی ڕەزبەر، کرێکارێکی کورد بە ناوی "حەمید جاسمی" خەڵکی شاری سنە، بەهۆی کێشەی ماڵی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: "ئەو کرێکارە لاوە تەمەن ٣٠ ساڵەیە پەیکی ماتۆڕ بووە، کە بەهۆی دەسکورتی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵیت: "حەمید دانیشتووی شەقامی ٢٥ی شاری سنە بووە و خێزاندارە".