٢٠ کرێکاری دیکە بە ڕیزی بێکارەکانی پارێزگای ئیلام پەیوەست بوون

16:32 - 17 خەزەڵوەر 2720

کارگەی بیسکویت‌سازی ساناز تەلایی، بەهۆی نەبوونی کەرەستەی سەرەتایی داخرا و ٢٠ کرێکاریش لەو پەیوەندییەدا، بێکار بوون.

هەواڵدەریی "ئیلنا" لە زاری ئەو کرێکارانەوە بڵاوی کردووەتە کە داخرانی ئەو کارگەیە کاتییە.

فەرشاد شەبابی بەڕێوەبەری کارگەی بیسکویت‌سازی ساناز تەلایی ڕایگەیاندووە، ئەو کارگەیە سەرەڕای ئەوەیکە ٦٠ کەس بە شێوەی ڕاستەو خۆ و ناڕاستەوخۆی تێدا کاریان دەکرد، بەڵام لە مانگی خەرمانانەوە بەهۆی نەبوونی کەرەستەی سەرەتایی داخراوە و ناچار بە دەرکرانی کرێکارەکان بووینه.

کارگەی بیسکویت‌سازی ساناز تەلایی لە شاری چڕداوڵ لە پارێزگای ئیلامە.