کرێکارانی ئەشکەوتی "قوری‌قەڵا"ی شاری ڕوانسەر ٧ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە

11:57 - 13 گەلاوێژ 2721

کرێکارانی ئەشکەوتی گەشتیاریی "قوری‌قەڵا"ی شاری ڕوانسەر، ماوەی ٧ مانگە لەلایەن شارەداریی ئەو شارە پارەیان وەرنەگرتووە.

 سەرچاوە خۆجێیەکانی شاری ڕوانسەر باس لە دواکەتنی پارەی ١٠ مانگی کرێکارانی ئەشکەوتی "قوری‌قەڵا"ی ئەو شارە دەکەن و لەو ١٠ مانگەدا، تەنیا پارەی ٣ مانگ دراوە بەو کرێکارانە.

دواکەوتنی پارەی کرێکارانی ئەو ئەشکەوتە گەشتیارییە لە حاڵێکدایە، کە سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی شتومەکەکان، ئەو کرێکارانەی لەگەڵ کێشەی ئابووری و ماڵی بەرەوڕوو کردووەتەوە.

ئەشکەوتی "قوری‌قەڵا" گەورەترین ئەشکەوتی ئاویی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە کە پێشینەکەی بۆ ٦٥ ملیۆن ساڵ دەگەڕێتەوە و لە ٢٥ کیلۆمێتریی شاری ڕوانسەر هەڵکەوتووە.