کرماشان/ زیندانییەکی کورد لە سێدارە رزگاری بوو

21:29 - 7 بانەمەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: بنەماڵەیەکی کورد لە کردەوەیەکی بێ وێنەدا قاتڵی کوڕەکەیان لەسێدارە رزگار کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەم جارە لە ئیسلام ئاوای رۆژئاوا لە ئۆستانی کرماشان شایەدی لێبوردنی لاوێکی کورد بوو لە ژێر پەتی سێدارەدا.

رۆژی رابردوو بە ناو بژیوانی خەڵکی گوندی \"کەت کنی\" وهەندێک لە گەورە پیاوانی ناوچەکە، بنەماڵەی\"میرزایی\"پێشیان بە لەسێدارەدانی بکوژی کورەکەیان گرت و ژیانێکی نوێیان بە \"جهان‌بخشی\" بەخشیوە.

\"26203.jpg\"
لیبوردنی ئەم زیندانییە مەحکووم بە سێدار، لە لایەن خەڵکی ئیسلام ئاوای رۆژئاواوە لە گەڵ پێشوازییەکی گەرم بەرەو روو بووە
سەرچاوە خوجێیەکان لە رۆژی رابردوو بڵاویان کردەوە، لەم رێورەسمەدا کە نوێنەری ئیسلام ئاوای رۆژئاوا لە مەجلیسی ئیسلامی بە شێوەی فەرمی لە بنەماڵەی کوژراوەکە بۆ رەزایەت دان بە قاتڵی کورەکەیان، سپاس و پێزانینی خوی دەربڕیوە.

لیبوردنی ئەم زیندانییە مەحکووم بە سێدار، لە لایەن خەڵکی ئیسلام ئاوای رۆژئاواوە لە گەڵ پێشوازییەکی گەرم بەرەو روو بووە.

لە ماوەی رابردوودا کەسێکیتر لە زیندانییانی زیندانی ناوەندی سنە کە بە سزای کوشتنی کەسێک کە زیاتر لە دەساڵ لە زیندان دا بوو، لەلایەن بنەماڵەی کوژراوەکەوە رەزایەتی پێدراو لە سێدارە رزگار کرا، ئەوە لە کاتێک دایە کە هەموو شتێک بۆجێ‌بە‌جێ کردنی حووکمەکەی ئامادە کرابوو.

بەپێی ئاماری کارو باری زیندانیان لە ئۆستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا لە ساڵی رابردوو دا (٩٣)١٦ هاووڵاتی کورد لە سێدارە رزگارییان بووە.