کرماشان/ بانگهێشت کردنی هاووڵاتییانی کورد بۆ ئیدارەی ئیتلاعات درێژەی هەیە

14:09 - 3 بەفرانبار 2715
ئاژانسی کوردپا: لەدرێژەی بانگهێشتکردنەکانی هاووڵاتییانی کورد بۆ ئیدارەی ئیتلاعات، هاووڵاتییەکی کوردی یارسان لە شاری کرماشان لەلایەن پۆلیسی ئیتلاعات و ئەمنیەتی ئەو شارەوە بانگهێشت و لێکۆڵێنەوەی لەگەڵ کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا،ئیدارەی ئیتلاعات و ئەمنیەتی شاری کرماشان ڕێکەوتی ١ی بەفرانبارهاووڵاتییەکی کوردی یارسانى بە ناوی\"سەید ئەمین عەباسی شائیبراهیمی\" بانگهێشتی ئەو ئیدارە یە کرد.

ئەو هاووڵاتییە کورده ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٨ى سەرماوەز لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوەبانگهێشت و دوای چوونی ناوبراو بۆ ئەو ئیدارەیە لە ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتی ١ی بەفرانبار لێکۆلێنەوەی لەگەڵ کرا.

\"29226.jpg\"
چالاکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و گوگڵ پلاس و بڵاوکردنەوەی وتارگەلێک لەمەڕ کێشەی کۆمەڵگای یارسان و پڕوپاگەندە بۆئۆڵی یارسانەکان لەو تۆمەتانە بوون کە ئیدارەی ئیتلاعات وەپاڵ سەید ئەمین شا ئیبراهمیان دا بوو.

ناوبراو ئەندامی کۆڕی ڕاوێژکاری چالاکانی مەدەنییە یارسانەکانە لە شاری کرماشان.

\"29225.jpg\"