کرماشان: ٨١ کەس لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا دەستبەسەر کران

21:08 - 30 بانەمەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: لە سەروبەندی هەڵبژاردەنەکانی سەرکۆماری و شووڕای شارو گوندەکان لە ئێران، ٨١ هاووڵاتیی لە ناوچەکانی کرماشان دەستبەسەر کراون.


هەواڵدەریی \"ئیسنای\" کرماشان لە زاری فەرماندەی ئینتزامیی ئەو شارە ڕاگەیاند: ڕۆژی ڕابردوو لە یەکێک لە گوندەکانی سەر بە ناوچەی \"سەرفیروزئاوا\"ی شاری کرماشان سێ هاووڵاتییان دستبەسەر کردووە.

سەرهەنگ ڕەزا شیرازی لەو باریەوە ڕاگەیاند: ئەو سێ کەسه لە کاتی پشتیوانی لە یەکێک لە بەربژێرەکان، تووشی شەڕ و کێشە دەبن و دەست بە تەقەی هەوایی دەکەن.

ئەو بەرپرسە نیزامییە هەروەها دەڵێت: لە بەخشی \"عۆسمانوەند\" لە نێوان چەند کەسێکدا لە کاتی پشتیوانی لە بەربژێرەکانی خۆیاندا، شەڕ و کێشە دروست دەبێت و پاش دەستبەسەر کرانیان ڕەوانەی ناوەندە دادوەرییەکان کراون.

ڕەزا شیرازی لە درێژەدا دەڵێت: لەو پێوەندییەدا بە گشتی ٨١ کەسی تاوانبار لە کاتی بانگەشە و کڕین و فرۆشتنی دەنگەکان دەستبەسەر کراون.