کرماشان؛ چوار هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

12:27 - 6 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی دووشەممە ٤ی گەلاوێژ، چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی "عێرفان نادری، پوویا نادری، پەرهام نادری و ئەفشین حەموودی"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو چوار هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها وتوویەتی: "هیزە ئەمنییەتییەکان ئەو چوار هاووڵاتییەیان بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی و ڕێکخستنی ئەو کۆبوونەوانە لە گەڕەکی دەرەدریژی کرماشان دەسبەسەر کردووە".

ڕۆژی دووشەممە ٤ی گەلاوێژ، هاووڵاتییانی ناڕازی لە گەڕەکی دەرەدریژی کرماشان لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەنیسبەت نەبوونی ئاو و بەرق و پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئەحواز خۆپیشاندانیان بەڕێوە بردووە.

وێنە: ئەفشین حەموودی، پوویا نادری، پەرهام نادری و عێرفان نادری