کرانەوەی فێستیڤاڵی شێعریی کوردستانی گەورە لەشاری کفری + وێنــە

19:53 - 16 رەزبەر 2713
ئاژانسی کوردپا: لەشاری \"کفری\"ی هەرێمی کوردستان، فێستیڤاڵێکی شێعری بۆ شاعیرانی هەر چوار بەشی کوردستان کرایەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ ئەمڕۆ سێ‌شەممە فێستیڤاڵی شێعریی \"کوردستانی گەورە\" بە دروشمی \"شێعر ساباتێکە بۆ ناسنامەی نەتەوەییمان\"، دەستی پێکرد و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

\"15893.jpg\"
فاتێح سەلام بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی شێعریی \"کوردستانی گەورە\"
فاتێح سەلام بەڕێوەبەری ئەو فێستیڤاڵە شێعرییە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆندا بە هەواڵنیری کوردپای راگەیاند، \"ئەم فێستیڤاڵە تایبەت بە شێعری هەر چوار بەشی کوردستان کراوەتەوە شاعیرانی هەر چوار بەشی کوردستانی بۆ بانگهێشت کراوەو بۆ ماوەی دوو رۆژ لە شاری کفری بەڕێوە دەچێت.

بەرێوەبەری ئەو فێستیڤاڵە باسی لەوەش کرد، چوار شاعیری رۆژهەڵاتی کوردستان بەناوەکانی \" ئاشنا عەباس مەنش – پاوە، گوڵباخ بەهرامی – دیواندەرە، ک. د. ئازاد – بانە و سەعید نەجاری(ئاسۆ) – بۆکان\" بەشدارییان کردووە.

\"15894.jpg\"
فاتێح سەلام ئەوەشی خستەڕوو کە لەپانێلی سەرلەبەیانی ئەمڕۆدا پێنج شاعیر بەرهەمە شێعرییەکانی خۆیان خوێندەوە و بڕیارە لە پانێلی پاشنیوەرۆدا ١٠ شاعیر بەرهەمەکانی خۆیان پێشکەش بکەن.

ناوبراو باسی لەوەش کرد، \"ئاشنا عەباس مەنش\" شاعیری بە ئەزموونی خەڵكی شاری پاوە لە ئوستانی کرماشان، بە زاراوەکانی \"کەلهوڕی، هەورامی و کرمانجیی خواروو\" شێعری پێشکەش بە ئامادە بووانی ئەو فستیڤاڵە کرد.

فستیڤاڵی شێعریی کوردستانی گەورە ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ١٦ی رەزبەر دەستی پێکرد و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و پاشنیوەرۆی رۆژی چوارشەممە پاش دەستنیشان کردنی شاعیرانی سەرکەوتووی بەشداربوو، فستیڤالەکە کۆتایی پێ دێت.
\"15897.jpg\"

\"15896.jpg\"