کتێبی \" کۆمکوژی ئیزەدییەکان\" چاپ و بڵاو دەکرێتەوە

15:49 - 17 گەلاوێژ 2715
ئاژانسی کوردپا: یەکەمین کتێب لەسەر کۆمکوژی ئیزەدییەکان بە دەستی چەکدارانی داعش، بە زمانی فارسی دەکەوێتە بەردەستی ئۆگرانی کتێبەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، مێهرداد رەحیمیان خەڵکی شاری سنە، کتێبی کۆمکوژی ئیزەدییەکانی لەزمانی کوردییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی.

ئەو کتێبە لەلایەن \"تەها سلێمان\"ـەوە نووسراوە و هیندێ بەڵگەی تایبەتی سەبارەت بە کۆمکوژی ئیزەدییەکان لە خۆگرتووە.

\"28339.jpg\"
ئەو بەرهەمە لە ٣٩٣ لاپەڕە پێکهاتووە و زۆرترین زانیاریی لەسەر دۆخ و کۆمکوژی ئیزەدییەکان تێدا گونجێندراوە.

کتێبی کۆمکوژی ئیزەدییەکان بە بۆنەی یەکەمین ساڵڤەگەڕی کۆمکوژی شەنگاڵ وەرگێردراوەتە سەر زمانی فارسی و لەلایەن دەزگای چاپی جەماڵ عێرفانەوە لەشاری سلێمانییە لەچاپ دەدرێت.