کتێبی "ڕاپەڕین لە باخچەی منداڵان"، چاپ و بڵاو کرایەوە

12:06 - 14 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: کتێبی "ڕاپەڕین لە باخچەی منداڵان"، لە زمانی سوئێدییەوە، وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بۆ یەکەمجار، کتێبی "ڕاپەڕین لە باخچەی منداڵان"، لە لایەن وەرگێڕێکی بۆکانییەوە، وەڕگێردرایە سەر زمانی کوردی و  لە کتێبخانەکانی بەشی منداڵان و مێرمنداڵاندایە.

ئەو کتێبە لە لایەن "گۆرماندێر" بە  زمانی سوئێدی نووسراوە و لە لایەن "سەڵاح نیساری"، نووسەر و وەرگێڕی بۆکانییەوە کراوە بە کوردی و ئێستا لە کتێبفرۆشیەکانی کوردستاندا دەست دەکەوێت.