کانگای "قزڵ قیە" لە پارێزگای سنە داخرا

12:54 - 7 بانەمەڕ 2721

بەرپرسی دادگوستەریی پاڕێزگای سنە، باسی لە حوکمی داخستنی کانگای " قزڵ قیە"ی لە شاری سرێش ئاوای پارێزگای سنە، کرد و ڕایگەیاند: "داخستنی ئەو کانگا بەردە، لەسەر بڕیاری ستادی ئیجرایی فەرمانی خومەینی بووە".

بە وتەی سەید حوسێن حوسێنی، لایەنی سکاڵاکەری داخستنی کانگای بەردی مەڕمەڕی قزڵ قیەی شاری سرێش ئاوا، ستادی ئیجرایی فەرمانی خومەینی بووە.

ئەو کانگا بەردە ڕادەستی ستادی ئیجرایی فەرمانی خومەینی دەکرێت.

کانگای بەردی مەڕمەڕی شاری سرێش ئاوای پارێزگای سنە، یەکێک لە باشترین و گرانترین بەردە مەڕمەڕەکانە کە خەڵکی ئەو شارە لە پشکی دەرهێنانی ئەو بەردە بێبەرین.