کارەباگرتوویی گیانی کرێکارێکی سەقزیی ئەستاند

11:14 - 21 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژ، کرێکارێکی سەقزی بە ناوی "سەلاحەدین عەلی‌ زادە" لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی کار بوو و گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە کوردە لە شاری بناب سەر بە پارێزگای تەورێز، لە کاتی کارکردندا کارەبا گرتوویەتی.

"سەلاح عەلی‌ زادە" لەگەڵ بنەماڵەکەی لە یەکێک لە کورەخانەکانی شاری بناب خەریکی کارکردن بووە کە تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

ئەو کرێکارە سەقزییە خێزاندار و باوکی منداڵێکە.