کارمەندانی شیرکەتێک لە کرماشان، مانیان لە خواردن گرت

16:49 - 7 بانەمەڕ 2713
ئاژنسی کوردپا: کارمەندانی یەکیک لە شیرکەتە سەرەکییەکانی ئوستانی کرماشان بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە هەڵسوکەوتی نەشیاو و نابەرپرسانەی ئەو شیرکەتە مانیان لە خواردن گرت.

کارمەندانی شرکەتێکی ئوستانی کرماشان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە هەڵاواردن، سووکایەتی کردنی هێندێک لە بەرپرسانی بە کارمەندان، نەدانی مووچەی کارمەندان و نابەرپرسیارەتیی بەڕیوەبەرانی ئەو شیرکەتە، مانیان لە خواردن گرتووە.

یەکێک لە ماڵپەڕە حکوومەتییەکانی ئێران لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە، ئەو کارمەندانە لە ماوەی حەفتەی رابردوودا تەنیا مانیان لە خواردن گرتووە و لەسەر کارەکانی خۆیان بەردەوام بوون.

بەپێی وتەی هەندێک لە هاووڵاتییان، لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا هەڵاواردن و دەستەبەدندی لە شارە کوردنشینەکان سەرهەڵ ئەدات و ئەو کەسانەی کە سەربە حکوومەت نین، لە کارگە وشیرکەتە حکوومەتیەکاندا پەراویز دەخرێن و تەنانەت زۆر جار بەرەوڕووی دەرکران دەبنەوە.