ڤیان دەخیل خەڵاتی \" بوێری ئانا پۆلیتیكۆفسكایا\"‌ی پێ بەخشرا

13:17 - 15 رەزبەر 2714
ئاژانسی كوردپا: خەڵاتی \"ئانا پۆلیتیكۆفسكایا\"‌ی هەواڵنێرێكی رووسی ـ ئەمریكایی بەخشرایە پارڵمانتارێكی كوردی دەوڵەتی فێدراڵی عێراق.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سەرۆكی لێژنەی مافی مرۆڤی عێراق لە پارڵمانی عێراق كە ژنە كوردێکی ئیزەدییە، توانیویەتی خەڵاتی بوێری \"ئانا پۆلیتكۆفسكایا\"‌ی ٢٠١٤ بە دەست بێنێت.

ڤیان دەخیل رێكەوتی ٢٢‌ی گەلاوێژی ئەمساڵ لەكاتی گەیاندنی یارمەتی بۆ ئاوارەكانی شنگاڵ و بە هۆی كەوتنە خواری فرۆكەكەیان بریندار ببوو.

\"22473.jpg\"
ڤیان دەخیل لەكەوتنەخواری فرۆكەدا بریندار ببوو
ئەو خەڵاتە بە نیشانەی بوێری و چاونەترسی و هەروەها راكێشانی سەرنجی ناوەندە نێودەوڵەتییەكان بۆ كۆمەڵكووژی شنگالییەكان، بە نوێنەری كوردە ئیزەدییەكان بەخشراوە.

رێوڕەسمی بەخشینی ئەو خەڵاتە رێكەوتی ١٤ی رەزبەر بەڕێوە چووە.

لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا نوێنەری كوردە ئیزەدییەكان لە پارڵمانی عێراق لە ئاخاوتنێكی كاریگەردا، داوای لە کۆمەڵگەی نیونەتەوەیی کرد، کە هاووڵاتیاینی کوردی ئیزەدی لەهەمبەر هێرشی چەکدارانی (داعش)دا رزگار بکەن.

هەموو ساڵێک ناوەندی نێودەوڵەتیی \"را ئین وار\" خەڵاتێک دەبەخشێتە ئەو ژنانەی كە داكۆكیی لە مافی ژنان دەكەن.

ئانا پۆلیتیكۆفسكایا(١٩٨٥ ـ ٢٠٠٦) ژنە رۆژنامەنووسی خەڵكی رووسیا هەشت ساڵ پێش ئێستا لە مۆسكۆ تیرۆر كرا و بەوتەی بنەماڵەكەی هەتا ئێستا ئەنجامدەرانی ئەو تیرۆرە دەستبەسەر و دادگایی نەكراون.