ژینگەی \"داڵانی\" لەلایەن ژینگەپارێزانەوە خاوێن کرایەوە+وێنە

20:19 - 8 بانەمەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە سەیرانگاکانی ناوچەی هەورامان لەنزیک شاری نۆدشە لە لایەن گەنجان و هۆگرانی ژینگەی کوردستان خاوێن کراوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لایەنگران و پارێزەرانی ژینگەی کوردستان لە هەوڵێکی گشتی دا، رێگای سەیرانگای \"داڵانی\" کە لە جادەی نۆدشە ـ مەریوان هەڵکەوتووە، لە پاشماوەی زبڵی گەشتیارەکان خاوێن کردەوە.

مەبەست لەخاوێن کردنی ئەم ناوچەیە، راکێشان و پێشوازی کردنی دووبارەی گەشتیارانی ناوخۆیی و دەرەکی کوردستانە لە سەیرانگای داڵانی.

ئەم هەوڵە ژینگە پارێزەییە لەدوانیوەرۆی رۆژی یەکشەممەی ئەم حەوتوویە بەرێوە چووە و چەندین کەس لەگەنجانی شاری نۆدشە لە هەنگاوێکی دیکەدا قەراخ جادەی داڵانییان بە درێژایی 5کیلۆمتر لە دەیان کیلۆ زبڵ خاوێن کردەوە.

داڵانی لە ١٠کیلۆمتری شاری نۆدشە بۆ مەریوان هەڵکەوتوە و یەکێک لەناوچە نمونەکانی سەیرانگایی لە ئۆستانی کرماشان بە ئەژمار دێت، کە خاوەنی سروشتێکی جوان و کوێستانی سرنج راکێشە.

\"26238.jpg\"

\"26235.jpg\"

\"26234.jpg\"

\"26232.jpg\"

\"26237.jpg\"

\"26239.jpg\"

\"26236.jpg\"

\"26233.jpg\"