ژنە هاووڵاتییەک لە بۆکان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

11:12 - 17 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ۱٦ی بانەمەڕ، ژنە هاووڵاتییەک بە ناوی "سۆیبە سەید عەبدوڵڵازادە"، کچی خالید، خەڵکی گوندی "حاجی لەک" سەر بە ناوچەی "چۆمی مەجیدخانـ"ـی بۆکان کە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تەورێز، گیانی لەدەست داوە.

ئەو هاووڵاتییە، حەوتووی ڕابردوو بەهۆی "کێشەی بنەماڵەییەوە"، خۆی سووتاندبوو و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی تەورێز کرابوو.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ژنە هاووڵاتییەک بە ناوی "فاتمە عەلی‌پوور"، کچی عوسمان و خەڵکی گوندی "کانی‌ڕەش" سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.