ژنە سینەماكارێكی كورد دوو خەڵاتی سینەمایی لە ئێران بەدەستهێنا
16:34 - 15 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: ژنە سینەماكاری كورد فاتمە دەستمەرد، دوو خەڵاتی لە فێستیڤاڵەكانی ناوخۆی ئێران بەدەستهێنا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر، كورتە فیلمی ئەزموونیی \"شوێن پێی ژیان\"، دووەمین بەرهەمی خانمە سینەماكاری كورد \"فاتمە دەستمەرد\" و لە بەرهەمهێنانی سینەماكاری كورد مەنسوور چەمەنی لەلایەن ئەندامانی لێژنەی داوەریی48ـەمین خولی فێستیڤاڵی ناوچەیی ناوچەیی \"دێنا\" خەڵاتی باشترین فیلمی ئەزموونی، دیپڵۆمی شانازی بەدەستهێنا.
كورتە فیلمی ئەزموونیی \"شوێن پێی ژیان\" خەڵاتی باشترین فیلمی ئەزموونیی ئەو فێستێڤاڵە و هەروەها دیپڵۆمی شانازی بەدەستهێنا و چووە قۆناغی كۆتایی و بەشی پێشبڕكێی سەرەكیی 29ـەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی كورتە فیلمی تارانەوە، كە بڕیارە دوو مانگی داهاتوو بە بەشداریی بەرهەمی سینەماكارانی سەرتاسەری ئێران و وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە \"سینەما فەلستین\"ی شاری تاران بەڕێوە بچێت.
هەروەها كورتە فیلمی ئەزموونی \"بێدەنگیی تاڵاوەكان\" لە دەرهێنانی خانمە سینەماكاری مەریوانی فاتمە دەستمەرد، لە بەشی \"فیلمی لاوان\"دا لە یەكەمین خولی فێستیڤاڵی نەتەوەیی حەزرەتی عەلی ئەكبەر، لە شاری تاران بەشداری كرد و لەلایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەری ئەم بەشەی فێستیڤاڵەوە، وەكوو لاوی سەركەوتوو و نموونەی ئێران لە بەشی فیلمدا دەست نیشان كرا.
كورتە فیلمی \"شوێن پێی ژیان\" بە شێوەی پلان سێكانس پاییزی ساڵی پار لەلایەن وێنەگری مەریوانی سەركێو مسگەری، بە ماوەی رۆژێك لە دەورووبەری شاری تاران وێنە گیراوە و چیرۆكی ئەم فیلمە وێنەیەكە لە ژیان لە پێوەندیی نێوان مرۆڤەكاندا.
ستافی ئامادەكردنی كورتە فیلمی ئەزموونی \"شوێن پێی ژیان\" بریتین لە: \"نووسەر و دەرهێنەر: فاتمە دەستمەرد، بەرهەمهێنەر: مەنسوور چەمەنی، وێنەگر: سەركێو مسگەری، دەنگهەڵر: نادر تاج ئابادی، دەنگدانەر: ئارش رەسافی، ئەكتەرەكان: پەرەستوو رەحمەتی نیا، پێدرام رەحمەتی نیا و چەندین ئەكتەری دیكە.
پێشتریش کورته فیلمی بێ دهنگیی تاڵاوهکان له چهندین فێستیڤاڵی ناوخۆیی و دهرهوهی ئێران بهشداری کردوه و خهڵاتی به دهست هێناوه.