ژنە زیندانییەکی سیاسیی کورد رەوانەی نەخۆشخانە کرا

20:06 - 9 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە ژنە بەندکراوەکانی زیندانی ئێڤینی تاران بە هۆی هەڵدانەوەی نەخۆشییەکەی بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری تاران گوازرایەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چالاکێکی سیاسیی کورد بە ناوی \"مریەم موقەدەسی\" بە هۆی هەڵدانەوەی نەخۆشییەکەی و کەمتەرخەمی بەرپرسانی زیندانی ئێڤین، تووشی نەخۆشی بووەتەوە و رەوانەی یەکێک لەناوەندەدەرمانییەکانی تاران کراوە.

مریەم مقەدەسی لەنێو زینداندا تووشی نەخۆشیی گورچیلە بووە .

\"16468.jpg\"
مریەم موقەدەسی، چالاکی سیاسیی کورد بە هۆی هەڵدانەوەی نەخۆشییەکەی و کەمتەرخەمی بەرپرسانی زیندانی ئێڤین، تووشی نەخۆشی بووەتەوە و رەوانەی یەکێک لەناوەندەدەرمانییەکانی تاران کراوە.
ناوبراو لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا چەندین جار بە هۆی \"دۆخی نالەباری زیندان\" و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی زیندان\" بە نسیبەت نەخۆشییەکەیەوە، مانی لەخواردن گرتبوو.

راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن مریەم موقەدەسی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بنەماڵەکەی لەو نەخۆشییەی ئاگادار کردۆتەوە بنەماڵەی ئەو چالاکە سیاسییە دەستەبجێ بەرەو تاران بەڕێ کەوتوون.

ئەم چالاکە سیاسییە خەڵکی شاری نەغەدەیە کە هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، بنەماڵەی مەریەم موقەدەسی لە شوێنی راگیرانی رۆڵەکەیان، هیچ زانیارییەکیان پێ رانەگەیەندراوە.

مریەم موقەدەسی مانگی بانەمەڕی ١٣٨٩ی هەتاوی بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر و دواتر حوکمی ٩ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.