ژنێكی كورد لە شاری دێگولان لەژێر ناوی پاراستنی نامووس، كوژرا
14:44 - 16 بانەمەڕ 2712
كوردپا: لە رۆژانی رابردوودا لە گوندێكی ناوچەی لەیلاخ، ژنێكی كورد لەژێر ناوی پاراستنی نامووس لەلایەن هاوسەر و خەسووەكەیەوە كوژراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی دووشەممە، رێكەوتی 4ی بانەمەڕ، ژنێكی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی سارا ئەحمەدیان، لە گوندی \"هەواجوو\"ی سەر بە شاری دیگولان هەلكەوتوو لە ناوچەی لەیلاخ لەژێر ناوی پاراستنی نامووس لەلایەن هاوسەر و خەسووەكەیەوە كوژراوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە سارا ئەحمەدیان كە پێشتر بەهۆی ناڕەزایەتی لە هەڵسوكەوتی نەشیاو و خەیانەتی هاوسەرەكەی، ماوەیەك لە ماڵی بابی بووە، دوو رۆژ پێش ئەو رووداوە بنەماڵەی خۆی گەڕاندبوویانەوە ماڵی هاوسەرەكەی.
بە وتەی شایەتحاڵان و كەسانی ئاگادار لەو رووداوە، ئەو ژنە سەر و سیمای تێك شكێنراوە و چەند شوێنێك لە جەستەی شكاوە و دەركەوتووە پێش كوشتنی ئازای جەستەیی زۆریان داوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە هاوسەری ئەو ژنە كوژراوە ناوی \"پەیمان\"ە و فەرمانبەری شیركەتی موخابراتی شاری قوروەیە و پاش ئەو رووداوە بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد كراوە.
ناوچە كوردنشینەكانی ئێران یەكێك لەو ناوچانەیە كە دیاردەی كوشتنی ژنان و كچان لەژێر ناوی پاراستنی نامووسدا بوونی هەیە و بەپێی توێژینەوە زانستییەكانیش ئەم دیاردەیەش بەرەنجامی بوونی چەندین دیاردەی كۆمەڵایەتیی وەكوو بێكاری، نەبوونی دەرەتانی كار و نەبوونی ئازادیی كۆمەڵایەتی و كلتوورییەكانە كە دەبنە هۆی سەرهەڵدانی كێشەی بنەماڵەیی لەناو كۆمەڵگادا.