ژنێکی لاو لە شاری کرماشان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

11:39 - 28 خاکەلێوه 2721

شەوی هەینی ٢٧ی خاکەلێوە، ژنێکی لاو، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی شاری کرماشان، بە ئاگرتێبەدانی جەستەی خۆی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ماڵپەڕی "ڕوکنا" لەو بارەیەوە بڵاوی کردووەتەوە کە ئەو ژنە لاوە بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە لە باڵکۆنی ماڵەکەیان، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.

ئەو ژنە لاوە پاش ڕەوانەکردنی بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری کرماشان، بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە، دوای چەند کاتژمێر گیانی لەدەست داوە.

هەتا ئێستا شوناسی ئەو ژنە تەمەن ٣٢ ساڵەیە ڕانەگەیاندراوە.