ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی سەڵماس کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

11:30 - 19 بەفرانبار 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار، ژنێکی لاو بە ناوی "پەریسا حاجی دۆخت" کچی حاکم تەمەن ٢٠ ساڵە، بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو ژنە لاوە خەڵکی گوندی "کۆزەڕەشـ"ـی شاری سەڵماس و دانیشتووی شاری ورمێ بووە و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوه.

ئەو ژنە لاوە، سەڵت بووە و ژیانی هاوبەشی پێکنەهێنابوو.

لەلایەکی دیکەوە، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٧ ساڵە خەڵکی شاری "سەرئاوڵە"ی پارێزگای کرماشان، بەهۆی خواردنی حەبی برینج، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوە خۆجێیەکان لەو بارەیەوە بڵاویان کردووتەوە کە ئەو هاووڵاتییە، نیوکاتژمێر پێش لە خۆکوژییەکەی، بە تۆمارکردنی کورتە ڤیدیۆیەک، باسی لە بڕیاری خۆکوژییەکەی خۆی کردووە.

هەتا ئێستا شوناسی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاژانسی کوردپا، ڕوون نەبووتەوە.