ژنێکی ئامریکایی ماڵەکەی خۆی بۆ مۆزەخانەی تایبەت بە کورد تەرخان کرد + وێـــنە

22:24 - 4 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: ژنێکی ئامریکایی کە سەرجەم تەمەنی خۆی بۆ لێکۆڵینەوە و توێژنینەوە لەسەرر کولتووری کورد تەرخان کردووە، لەسەر داوا و وەسییەتی خۆی، ماڵەکەی بەمەبەستی توێژینەوەی زیاتر لەسەر فەرهەنگ و کولتووری کورد، پێشکەش بە زانکۆی\" بنگهامپتون\"ی ئامریکا کرد.

رۆژنامەی \"نیۆیۆرک تایمز\" لە راپۆرتێکد ا بلاوی کردەوە، \"ویرا بیودین\" کە هاوسەری کەسێکی کوردی ئێرانییە لە ساڵی ١٩٨٠ی زایینییەوە \"رێکخراوی میرات و کولتووری کورد لە ئامریکا\"ی دامەزراندووە.

ئەو ژنە، نهۆمی سەرەوەی ماڵەکەی بە مۆزەخانە و کتێبخانەیەکی تایبەت بە توێژینەوە لەسەر فەرهەنگی کورد تەرخان کردووە و بۆخۆشی لە تەمەنی ٤٠ ساڵییەوە هەتا کۆتایی ژیانی، تەمەنی خۆی بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر فەرهەنگ و کولتووری کورد تەرخان کرد.

\"12205.jpg\"
ویرا بیودین
ژنە ئامریکاییە پاش ئەوەی کە لەگەڵ کوردێکی خەڵکی ئێران بەناوی \" هومایون سەعیدپوور\" ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە، ئۆگری فەرهەنگی کورد بووە و لەو کاتەوە هەتا ئێستا بێ وچان لەسەر فەرهەنگی کورد سەرقاڵی توێژینەوە و لێکۆڵینەوە بووە.

ناوبرا وشەی \"کورد\" کە لە فەرهەنگی \"ئۆکسفۆرد\"دا بە \"کەسانێکی پەیڕەوی مەزهەبی ئیسلام\" وەرگێڕان کرابوو، بۆ \" وڵاتی کوردان کە خەڵکی کوردی تێدا دەژین\" وەرگێڕان کردەوە.

هومایون سەعیدپوور ساڵی ٢٠١٠ بەهۆی تووشبوون بەنەخۆشیی شێرپەنجە ماڵئاوایی لە ژیان کرد و کۆمەڵیک لە بەرهەمە ئەدەبییەکانی خۆی لەسەر فەرهەنگی کورد، پێشکەش بە کەونینەناسانی زانکۆی \"بنگهامپتون\" کرد.

ویرا پێش مردنی سەقاڵی نوسینەوەی مێژووی زارەکی کوردەکان بوو و ئاواتەخواز بوو کە مۆزەخانەیەک لسەر فەرهەنگی کوردەکان بکاتەوە، کە پاش مردنی لە ساڵی ٢٠١٠دا ماڵائاوایی لە ژیان کرد و هەنووکە ماڵەکەی بووە بە مۆزەخانەیەک لەسەر فەرهەنگ و کولتووری کورد.

\"12208.jpg\"

\"12206.jpg\"

\"12209.jpg\"

\"12207.jpg\"

\"12213.jpg\"