ژنێک لە شاری سەقز بەهۆی تەقینەوەی مین بووە قوربانی

14:59 - 29 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: ژنێکی خەڵکی شاری سەقز لە نزیک گوندی \"مەڵقەرەنی\"ی سەربەو شارە، بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی خۆی لەدەست دا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە ئێوارێی رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٨ی بانەمەڕ ژنێک بەناوی \"حەسیبە ساعد\" خەڵکی شاری سەقز، لە چیای \"خۆرەتاوە گەورە\"ی نزیک ئەو شارە، بەهۆی تەقینەوەی مین، لاقی راستەی لەدەست دا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند، چیای خۆرەتاوە گەورە، یایەگای هێزەکانی سپای پاسدارانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانی لێیەوە و دەروبەری ئەو پایەگەیەش لەلایەن ئەو هێزانەوە مین‌ڕێژ کراوە.

هەروەها ساڵانە رێژەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بەهۆی تەقینەوەی مین و تەقەمەنیی بەجێماوی کۆنە پایەگاکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، دەبنە قوربانی.