ژنێک لە جوانڕۆ خۆی سووتاند

10:53 - 11 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی شەممە ١٠ی خەزەڵوەر، ژنێکی کورد خەڵکی جوانڕۆ، بەهۆی ئیزننەدانی شارەداری بۆ دروستکردنی خانووبەرە، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.

ئەندامێکی شورای شاری جوانرۆ لەو پەیوەندییەدا ڕایگەیاندووە: "لە شارەداری ئیزنی دروستکردنی خانووبەرەیان بەو بنەماڵەیە داوە، بەڵام ئەوان لە هەوڵی دروستکردنی نهۆمی دووهەمدا بوونە، کە شارەداری پێشی پێگرتوون و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەیکە ئەو ژنە ئاگری لە خۆی بەردات".

ئەو ئەندامەی شورای شاری جوانڕۆیە هەروەها ڕایگەیاندووە: "دەبوایە شارەداری هەڵسووکەوتێکی شیاوتری لەگەڵ ئەو ژنە بکردایە، هەتا ئەو ژنە خۆی نەسووتاندبا".

ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردە، هەنووکە لە بەشی سووتاوەکانی نەخۆشخانەی "خومەینیـ"ـی شاری کرماشان لە ژێرچاوەدێری پزیشکیدایە.