ژنێک لە بۆکان دەسبەسەر کرا

12:56 - 6 گەلاوێژ 2721

شەوی شەممە ٢ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کەژاڵ ئەمینی"، کچی ڕەسووڵ و خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

ئەو هاووڵاتییە پاش تێکهەڵچوونی هێزەکانی سپای پاسداران لەگەڵ هێزەکانی یەکێک لە حیزبە کوردییەکان لە بۆکان، دەسبەسەر کراوە.

کەژاڵ ئەمینی، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٥ی پووشپەڕ، عەزیمە ناسری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.