ژنانی شەترەنجبازی بیانی لە تاران كەوتنە بەر پەلاماری سێكسی
14:21 - 3 رەشەمه 2715
ئاژانسی كوردپا: لە پەراوێزی كێبڕكێی \"گراند پێری\"ی جیهانیی شەترەنجدا لە تاران، دوو شەترەنجبازی ژنی بیانی كە بۆ حەسانەوە چووبوونە پاركێك لە نزیك شوێنی یارییەكان، كەوتنە بەر پەلاماری سێكسی.
هەواڵدەریی حكوومەتیی ئیسنا لە زاری ماڵپەڕی ڕووسیی chess-news ڕایگەیاند: \"لە پەراوێزی كێبڕكێی شەترەنجی گراند پێری لە تاراندا كۆمەڵێك كێشە و گرفت بۆ هێندێك لە بەشداربوانی ئەم كێبڕكێیە هاتۆتە پێش. كۆمەڵێك لە یاریزانان لە گەرمبوونی هەوای شوێنی یارییەكان ناڕازی بوون و هێندێك لەوانەش كێشەیان لەگەڵ جلوبەرگەكەیان واتە حیجابی بەزۆر سەپێنراوی حكوومەتی ئێراندا هەبووە. بەڵام كێشەیەكی لەوە گەورەتریش بۆ یاریزانانی میوان هاتۆتە پێش\".
ئەو ماڵپەڕە ڕووسییە باس لەوە دەكات كە: \"دوو شەترەنجبازی ژن بە ناوەكانی والێنتین گانینا خەڵكی ڕووسیە و پیا كرامێلینگ خەڵكی سووئێد بە مەبەستی پیاسەكردن چووبوونە پارك كە لە ڕێگای گەڕانەوەدا بۆ هۆتێل، پیاوێك لە پشتەوە هێرشی كردۆتە سەر والێنتین گانینا و پاش گرتنی، دەستێكی پێدا هێناوە و هەڵاتووە. ئەو دوو شەترەنجبازە ژنە پاش ئەو ڕووداوە بە تەواوی باری دەروونییان تێك چووە و دەوترێت بە بێ هاوڕێیەتیی پیاوان ناوێرن لە هۆتێلەكە بێنە دەرەوە\".
لە چەند ساڵی ڕابردوودا ئەو جۆرە ڕووداوانە لە شارە گەورەكانی ئێران و تەنانەت لە نێو بەرپرسان و ئۆرگانە حكوومەتییەكانیشدا ڕووی لە زیادبوون كردووە و ڕۆژانە هەواڵ و ویدیۆی جۆراوجۆریش لەو پێوەندییەدا لە ڕاگەیەنە گشتییەكاندا بڵاو دەبێتەوە.
كارناسانی پرسە كۆمەڵایەتییەكان لەو باوەڕەدان چوونەسەری ڕێژەی ئەو تاوانانە لە كۆمەڵگای ئێراندا پێوەندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ توندتر كردنی گوشار و بەربەستەكانی حكوومەت بۆ سەر پێوەندییەكانی نێوان دوو ڕەگەزی مرۆڤ هەیە و تەنانەت بە هۆكارێكی گرینگیش بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی تاوان و لادان لە نۆرمە كۆمەڵایەتییەكان و تەشەنە سەندنی خەسارە كۆمەڵایەتییە جۆراوجۆرەكان دادەنرێت.