ژمارەیەک كەسایەتیی كورد و ئێرانی: پێویستە لەتەنشیت كۆبانی بین
14:33 - 9 رەزبەر 2714
ئاژانسی كوردپا: چالاكانی سیاسی، رۆژنامەنووسان و بەرگریكارانی مافی مرۆڤی كوردستان و ئێران بە بڵاوكردنەوەی بیاننامەیەک، پەرچەكردارییان بە دۆخی شاری كۆبانی و ئاڵوگۆڕەكانی كوردستانی سووریا نیشان دا.
نزیک بە ١٠٠ كەسایەتی، لە بەیانییەیەكدا وێڕای مەحكووم كردنی \"بێدەنگیی دەوڵەتەكان\" لە ئاست كوشتاری خەڵكی كورد، رایانگەیاندووە، هەر هەڵوێستێک كە دژایەتی لەگەڵ ویستی دێمۆكراسی خوازانەی خەڵكی كورد لەسووریا هەبێ\" فاشیستییە\".
ئەو بەیاننامەیە، كۆبانی بە هێما و سەمبولی خۆڕاگریی سەرجەم هێزە دێمۆكراتیک و پێشكەوتنخوازەكانی جیهان لە قەڵەم داوە.
لەماوەی یەک ساڵی رابردوودا شاری كۆبانی ناوەندی كانتۆتی كۆبانی لەلایەن گرووپی \"دەوڵەتی ئیسلامی (داعشەوە)\" گەمارۆ دراوە و لەچەند رۆژی رابردوودا ئەو شارە بۆتە ئامانجی ئەو گرووپە ئیسلامییە رادیكاڵە.
ئەو چالاكانە باسیان لەوەش كردووە، دوای تێپەڕینی یەک ساڵ بە شەڕی بەردەوام لە كۆبانی، دانیشتوانەكەی لەگەڵ ئاستەنگ و كێشەی ئابووری بەرەوڕوو بوونەتەوە و هیچ كەسیش بەهانایانەوە ناچن.
واژۆكارانی بەیانییەكە داوایان لە سەرجەم هێزە دێمۆكراتخواز و دەوڵەتانی ناوچەكە كردووە كە گەمارۆی ئابووری و نیزامیی سەر كۆبانی بشكێنن و بەهانای خەڵكەكەیەوە بچن.
ئەو چالاكانە وتوویانە، بێدەنگی لەهەمبەر ئەو كارەساتەدا یارمەتی دانی ناراستەوخۆیە بە بڵاو بوونەوەی تیرۆریزم و بەهیچ شێوەیەک جێگەی پاساو نییە.